5 کاتژمێر پێش ئێستا
175 جار خوێنراوەتەوە
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ناوچەى "بیابانی ڕۆژئاوا"ی خستە ژێر ڕكێفی مەغریبەوە
پەیام
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی مافی خۆبەڕێوەبەریی لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی مەغریب بە "بیابانی ڕۆژاوا" دا.
ئێوارەی دوێنێ، هەینی، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیارێكی پەسەند كرد كە تێیدا هاتووە: بەخشینی خۆبەڕێوەبەرییەكی ڕاستەقینەی بە"بیابانی ڕۆژاوا" لەژێر سەروەری مەغریبدا، باشترین چارەسەر دەبێت بۆ ململانێی 50 ساڵەی نێوان مەغریب و بەرەی پۆلیساریۆ كە جەزائیر پشتیوانی دەكات.
"بیابانی ڕۆژئاوا" كە ڕووبەرەكەی نزیكەی قەبارەی وڵاتی بەریتانیا دەبێت، لەدوای كشانەوەی ئیسپانیا لێی لە ساڵی 1975، بووەتە شانۆی درێژترین ناكۆكیی هەرێمی لە ئەفریقا.
ئەنجوومەنی ئاسایش لە دەقێكدا كە ئەمریكا دایڕشتبوو، داوای لە هەموو لایەنەكان كرد گفتوگۆ لەسەر بنەمای پلانی خۆبەڕێوەبەریی بكەن، كە بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2007 مەغریب پێشكەشی نەتەوەیەكگرتووەكانی كردووە.
پێشنیازەكەی مەغریب بۆ خۆبەڕێوەبەریی بیابانی ڕۆژاوا بریتییە لە دامەزراندنی دەسەڵاتی یاسادانان، جێبەجێكردن و دادوەریی نێوخۆیی بۆ ناوچەكە كە دانیشتوانەكەی هەڵیبژێرن، دەسەڵاتی بەسەر بەرگری، كاروباری دەرەوە و ئایینی لەژێر دەسەڵاتی ناوەندیی مەغریبدا دەهێڵێتەوە.
مەغریب، "بیابانی ڕۆژئاوا" بە بەشێك لەخاكەكەی دەزانێت، لەكاتێكدا بەرەی پۆلیساریۆ بە پاڵپشتی جەزائیر هەوڵ دەدات دەوڵەتێكی سەربەخۆ بەناوی (كۆماری بیابان) لەوێ دابمەزرێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە