4 کاتژمێر پێش ئێستا 113 جار خوێنراوەتەوە

پێدانی مووشەكی تۆماهۆك بە ئۆكرانیا تەنها واژووی ترەمپی ماوە

پەیام 

میدیای ئەمریكی هەواڵی ڕەزامەندی پێنتاگۆنی بۆ ڕادەستكردنی مووشەكی تۆماهۆك بە ئۆكرانیا بڵاو كردووەتەوە و تەنها واژووی ترەمپی ماوە.

بەپێی ئەو هەواڵانەی دوێنێ میدیای ئەمریكی بڵاویان كردووەتەوە "وەزارەتی جەنگیی ئەمریكا (پێنتاگۆن) ڕەزامەندی نیشان داوە لەسەر پێدانی مووشەكی  تۆماهۆكی باڵدار بە ئۆكرانیا و چاوەڕوان دەكرێت دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی وڵاتەكە بڕیاری كۆتایی لەو بارەیەوە بدات".

ئەوەیش لە كاتێكدایە كە ترەمپ لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ مارك ڕووتە سكرتێری گشتیی هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ)دا ڕایگەیاند: تەنیا ئەمریكا دەزانێت چۆن موشەكی تۆماهۆك بەكاربهێنێت و ئەو زانیارییانە لەگەڵ كەسدا هاوبەشی پێ ناكات".

ئەوەیش لە كاتێكدایە كە لە كۆبوونەوەكەیدا لە 17ی ئۆكتۆبەر ڤلۆدیمێر زیلینسكی نەیتوانی ترەمپ ڕازی بكات مووشەكی تۆماهۆكی دوورمەودا بە سوپای وڵاتەكەی بدات.

هەر لەو چوارچێوەیدا و لە 23ی ئەم مانگەدا فلادیمێر پووتین سەرۆكی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو كە لە ئەگەری بەئامانجگیرانی وڵاتەكەی بە مووشەكی تۆماهۆك ئەوا مۆسكۆ وەڵامی جددی دەبێت، ئەگەر وێرانكەریش نەبێت.

تۆماهۆك مووشەكێكی دروستكراوی ئەمریكی ئاستبەرز و دوورمەودایە و دەتوانێت لە دووری 1500 كیلۆمەترەوە ئامانجەكانی بپێكێت، لە ڕابردودا لە چەندین ململانێی وەك جەنگی كەنداو و لێدانەكانی سووریا بەكار هێنراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ناوچەى "بیابانی ڕۆژئاوا"ی خستە ژێر ڕكێفی مەغریبەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێدانی مووشەكی تۆماهۆك بە ئۆكرانیا تەنها واژووی ترەمپی ماوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا پرۆسەی ئازادی عێراقى بە "هەڵەیەكی ئەخلاقی" ناوبرد

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان داوای لێكۆڵینەوە لە كۆمەڵكوژی و دەستدرێژیی بەكۆمەڵ لە سوودان دەكات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    داوا لە ئەڵمانیا دەكرێت دەست لە پاساوهێنانەوە بۆ كۆمەڵكوژییەكانی ئـ.یسرائیل هەڵبگرێت

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    شەڕی ناوخۆی سوودان دوو ساڵ و نیوە بەردەوامە، ئەمریكا و ڕووسیا و سعودییە و ئیماڕاتیش دەستیانتێوەرداوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نێردەی ترەمپ بۆ عێراق: نابێت گرووپی چەكدار لە دەرەوەی حكومەت بوونی هەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هیومان ڕایتس وۆچ، هێزەكانی پشتیوانی خێرای سودان بە كۆمەڵكوژی تۆمەتبار دەكات

سەرەتا