5 کاتژمێر پێش ئێستا
            625 جار خوێنراوەتەوە
        
        
        وشكه‌ساڵی ژیانی 10 ملیۆن عێراقیی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه
            
                
پەیام
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاوی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق، هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی باشوور چوونه‌ته
نێو بازنه‌ی سووره‌وه، به‌هۆی بێ ئاویه‌وه و ژیانی ملیۆنان كه‌س له مه‌ترسیدایه.
سائر جبووری، له لێدوانێكدا بۆ میدیای عێراقی
ده‌ڵێت: هه‌موو پارێزگاكانی باشوور به‌هۆی دابه‌زینی به‌رچاوی ئاستی ئاوی ڕووباره‌كانی
دیجله و فوڕاته‌وه كه‌وتوونه‌ته ناو "بازنه‌ی سوور".
ئاماژه‌ی به‌وه شكردووه كه ئه‌م دۆخه ناله‌باره،
كه له ده‌یان ساڵی ڕابردوودا وێنه‌ی نه‌بووه، ژیانی لانیكه‌م 10 ملیۆن هاووڵاتی
خستووه‌ته مه‌ترسی كاره‌ساتی ژینگه‌یی و ته‌ندروستییه‌وه، له كاتێكدا ژماره‌یه‌كی
زۆری وێستگه‌كانی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه به ته‌واوی له‌كاركه‌وتوون.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاو هۆكاری ئه‌م
قه‌یرانه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ به‌رده‌وامی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاوی به‌ردراوه له
توركیاوه بۆ خاكی عێراق، به‌تایبه‌تی به‌هۆی وه به‌رده‌وام نه‌بارین له وه‌رزی
پاییزدا.
ناوبراو ڕه‌خنه‌ی له‌وه گرت كه سه‌ره‌ڕای واژۆكردنی
یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی، تا ئێستا هیچ زیادبوونێكی به‌رچاو له
ئاستی ئاوی هه‌ردوو ڕووبار تۆمار نه‌كراوه.
جبووری داوای ده‌ستوه‌ردانی خێرای حكوومه‌تی عێراقی
و هه‌ڵوێستێكی نێوده‌وڵه‌تی كاریگه‌ری كرد بۆ ڕێگریكردن له‌و كاره‌ساته كه هه‌ڕه‌شه
له ژیانی هاووڵاتیان و داهاتووی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان ده‌كات.
           
            
               
            
           
            
                لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە