6 کاتژمێر پێش ئێستا
157 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. مامۆستا عەبدوڵڵای هەنجیرەكە كۆچی دوایی كرد
پەیام
مامۆستا عەبدوڵڵای هەنجیرەكە، مامۆستای ئایینی
و كەسایەتیی دیاری شاری سلێمانی گیانی لەدەست دا.
شەوی ڕابردوو نزیك نەخۆشخانەی فاروق لە سلێمانی
ڕووداوێكی هاتووچۆی سەخت ڕوویدا، بەپێی زانیارییەكانی پەیام چەند ئۆتۆمبێلێك بەهۆی
پێشبڕكێ و سەركێشیەوە لە ڕێڕەوی خۆیان لایان داوەو خۆیان بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسیان
تیدادا كێشاوە، كە مامۆستا عەبدوڵڵای دێرێ و مامۆستایەكی ئاینیی دیكەو منداڵەكانی تێدا بوون و بە سەختی بریندار بوون.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ مامۆستا عەبدوڵڵای هەنجیرەكە پێشنوێژو وتارخوێنی
مزگەوتی حاجی جەلالی ئاسنگەر بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداو لە گۆڕستانی
هەواری تازە بەخودا سپێردرا، مامۆستای ناوبراو زانایەكی ئاییی ناودارو كەسایەتییەكی
دیاری ناوچەكە بووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە