6 کاتژمێر پێش ئێستا
            54 جار خوێنراوەتەوە
        
        
        نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: سه‌دان كه‌س له فاشر گه‌مارۆ دراون
            
                پەیام
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی
زۆری خه‌ڵكی سڤیل هێشتا له شاری فاشر، پایته‌ختی ویلایه‌تی دارفوری باكووری
سوودان، گه‌مارۆ دراون و ناتوانن له شاره‌كه بڕۆنه ده‌ره‌وه.
فه‌رهان حه‌ق، جێگری وته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له نیویۆرك، داوای "ڕێگه‌پێدانی
ده‌ستبه‌جێ و بێ‌سنوور"ی كرد بۆ گه‌یشتن به‌و كه‌سانه‌ی كه گه‌مارۆ دراون.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌دان كه‌س له
فاشر كوژراون، له‌نێویاندا كارمه‌ندانی یارمه‌تی، له كاتێكدا په‌یوه‌ندییه‌كان به
شاره‌كه‌وه به ته‌واوی پچڕاون.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و شه‌ڕه خوێناویه‌ی سوودان
كه له نیسانی 2023ه‌وه له‌نێوان سوپای وڵاته‌كه و "هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا"
ده‌ستی پێكردووه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕه‌خنه‌ی توندی له هێزه‌كانی پشتیوانی
خێرا گرت به‌هۆی به‌رده‌وامبوونیان له ڕێگری كردن له گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان
بۆ شاره‌كه، به تایبه‌تی له‌دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی له تشرینی یه‌كه‌می ڕابردوودا
ده‌ستیان به‌سه‌ر فاشردا گرت.
حه‌ق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "وه‌ستاندنی
ده‌ستبه‌جێی هێرشه‌كان زۆر گرنگه بۆ دڵنیابوون له پاراستنی هاوولێتیانی مه‌ده‌نی،
و به‌رده‌وامبوونی ڕێگریكردن له گه‌یاندنی یارمه‌تیی مرۆیی"
           
            
               
            
           
            
                لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە