6 کاتژمێر پێش ئێستا
211 جار خوێنراوەتەوە
ئەم هەفتەیەش ئەنجوومەنی وەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێم كۆ نابێتەوە
پەیام
لەكاتێكدا مووچەخۆرانی هەرێم چاوەڕێی خەرجكردنی
مووچەی دواكەوتووی دوو مانگی ڕابردوویان دەكەن، بەڵام بۆ دووەم هەفتەی لەسەر یەك ئەنجوومەنی
وەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێم كۆ نابێتەوە و هیچ هەواڵێكی دڵخۆشكەریش لەبارەی مووچەوە نییە، بە پێچەوانەشەوە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
لە كۆبوونەوە و بڕیارەكانی بۆ بەرژەوەندیی خەڵك بەردەوامە.
هەرچەندە ڕۆژانی چوارشەممان ڕۆژی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی
وەزیرانە لە هەرێمی كوردستان، بەڵام بەهۆی بانگەشەی پارتی و یەكێتی بۆ هەڵبژاردن،
سبەینێ ئەنجوومەنی وەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێم كۆ نابێتەوە.
هەفتەی ڕابردووش بەهۆی سەرقاڵی بەرپرسانەوە بە بانگەشەی هەڵبژاردن،
بە هەمان شێوە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران نەكرا.
بەپێی ئاماری فەرمی، پێویست بوو ئەمساڵ ئەنجوومەنی
وەزیران لە 10 مانگی ئەمساڵدا 43 كۆبوونەوەی ئاسایی بكردایە، بەڵام ئەنجوومەنەكەی
مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی تەنیا 23 جار كۆبووەتەوە كە 22 كۆبوونەوەی ئاسایی
و 1 كۆبوونەوەی نائاسایی بوون.
ئەمە لەكاتێكدایە لە هەفتەی یەكەمی مانگی 11ـدایە
و هێشتا مووچەی مانگەكانی نۆ و 10ی مووچەخۆران دابەش نەكراوە، هاووڵاتیانیش دەڵێن
پێویست بووحكومەتی ماوەبەسەرچوو بە زوویی كێشەكە چارەسەر بكات، بەڵام تەنانەت كۆبوونەوەكانی
خۆی ناكات.
لە ئێستادا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی
ئاسایی هەفتانەی خۆیدایەوە و، هیچ كۆبوونەوەیەكی بە پاساوی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە
دوانەخستووە، بەڵكو بە پێچەوانەوە ڕۆاژنە بڕیاری گرنگ لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان دەردەكات
و بەدواداچوون بۆ كێشە و داواكارییەكانی خەڵك دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە