2 کاتژمێر پێش ئێستا
266 جار خوێنراوەتەوە
تڕهمپ: پێویسته زوهران مهمدانی باش بێت لهگهڵمدا
پهیام
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ داوای لە سەرۆک شارەوانیی ھەڵبژێردراوی شاری نیویۆرک، زوھران مامدانی کرد کە بە باشی لەگەڵیدا مامەڵە بکات و ڕایگەیاند کە زوھران مامدانی سەرەتایەکی خراپی ھەبوو.
دۆنالد ترەمپ لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی "FOX NEWS" وتی: "دەبێت زوھران مامدانی لەگەڵم باش بێت، چونکە من ئەو کەسەم کە دەبێت ڕازی بم بە زۆرێک لەو بابەتانەی کە ئاراستەی دەکرێن، جگە لەوەش زۆھران مامدانی دەستپێکردنەکەی خراپ بوو".
وتیشی: "دەبێت زوھران مامدانی ڕێز لە واشنتۆن بگرێت، چونکە ئەگەر ڕێزی لێ نەگیرێت ھیچ شانسی سەرکەوتنی نابێت و من دەمەوێت سەرۆک شارەوانیی نوێی شاری نیویۆرگ سەرکەوتوو بێت، چونکە من نیویۆرکم خۆشدەوێت".
زوھران مامدانی تەمەن ٣٤ ساڵ کە کەسێکی موسڵمانە لە ھەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانیی نیویۆرک سەرکەوتنی بەدەستھێنا و بووە یەکەم موسڵمان کە ببێت بە سەرۆک شارەوانیی گەورەترین شاری ئەمریکا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە