2 کاتژمێر پێش ئێستا
139 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌ردۆغان: چاومان له خاك و سه‌روه‌ری وڵاتانی هاوسێمان نیه
سه‌رۆككۆماری توركیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: چاویان له خاك و سه‌روه‌ریی و سه‌رچاوه‌كانی ژێرزه‌وی و سه‌رزه‌ویی هیچ وڵاتێكی دیكه نییه به تایبه‌ت دراوسێكانیان.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ڕایگه‌یاند: "وه‌ك ئاك پارتی و هاوپه‌یمانیی جمهور هێڵی سوورمان پاراستن و به‌رگریكردنه له مانه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته له هه‌موو بارودۆخێكدا".
له وتارێكیدا له كۆبوونه‌وه‌ی فڕاكسیۆنی ئاك پارتی له په‌رله‌مانی توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند: به ئه‌جێندایه‌كی زۆر چڕ ده‌ستیان به چواره‌مین ساڵی یاسادانانی خوولی 28ی په‌رله‌مان كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، مۆڵه‌تی ناردنی سه‌رباز بۆ عێراق و سووریا كه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ درێژكراوه‌ته‌وه، به هاوپه‌یمانییه‌كی گه‌وره په‌سه‌ندكراوه.
ئه‌ردۆغان ڕاشیگه‌یاند: "چاومان له خاك، سه‌روه‌ریی و سه‌رچاوه‌كانی ژێرزه‌وی و سه‌رزه‌ویی هیچ وڵاتێكی دیكه نییه و ڕێز له مافی سه‌روه‌ری هه‌موو وڵاتانی دۆست ده‌گرین، به‌تایبه‌تی دراوسێكانمان".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە