2 کاتژمێر پێش ئێستا
1603 جار خوێنراوەتەوە
كۆمپانیاكانی توركیا پڕۆژەكانی تایبەت بە ئاو لە عێراق جێبەجێ دەكەن
پەیام
عێراق و توركیا ڕێككەوتنێكی هاوبەشیان بۆ بەڕێوەبردنی
سامانی ئاو واژوو كرد و بڕیارە پرۆژە زەبەلاحەكانی بواری ژێرخانی ئاو لە عێراق لەلایەن
كۆمپانیاكانی توركیاوە پارەدار بكرێن و بەڕێوە ببرێن.
بەشێك لە ناوەند و ڕێكخراوەكانیش ڕەخنە لە ڕێككەوتنەكە دەگرن
و دەڵێن سەروەریی عێراق پێشێل دەكات و نابێ نەوت لەبەرانبەر ئاودا مامەڵەی پێوە
بكرێت.
بەڵام هێشتا دیار نییە ئەنقەرە و بەغداد تا چەند ئامادەن
ڕێككەوتنەكە جێبەجێ بكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە