2 کاتژمێر پێش ئێستا
149 جار خوێنراوەتەوە
عێراق: لێكتێگه‌یشتنی ئاو له‌گه‌ڵ توركیا؛ كێشه‌ی ئاو چاره‌سه‌ر ده‌كات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌خت له واژووكردنی یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ توركیا له ساڵی ڕابردوودا بۆ ئیداره‌دانی ئاو ده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت: پێویستی به ڕه‌زامه‌ندیی په‌ڕله‌مان نیه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌و یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌ی بۆ ئیداره‌دانی ئاو له‌نێوان وڵاته‌كه‌ی و توركیادا واژوو كراوه، پشت به ڕێككه‌وتنی نێوان ئه‌و دوو وڵاته له ساڵی ڕابردوودا ده‌به‌ستێت و پێویستی به ڕه‌زامه‌ندی په‌ڕله‌مان نییه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئامانج له به‌ڵگه‌نامه‌كه پته‌وكردنی هاوكارییه‌كانه بۆ ڕووبه‌ڕووبووه‌نه‌وه‌ی ئاسته‌نگه هاوبه‌شه‌كان، وه‌ك به بیابان بوون، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی هه‌ریه‌ك له ڕووباره‌كانی دیجله و فوڕات، هه‌روه‌ها كێشه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك فراوانبوونی هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌ریاچه‌كانی ماسی.
فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕونیشیكردووه‌ته‌وه، یاداشته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ته‌واوی ئاو پڕۆژه‌كانی پاككردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی ئاو و دروستكردنی به‌نداوی نوێ له‌خۆده‌گرێت، جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ڕێككه‌وتنه‌كه ڕێككه‌وتنێكی نێوده‌وڵه‌تیی ته‌واو نییه و ناچێته چوارچێوه‌ی پێویستی ڕه‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان.
عه‌ون زیابیش وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، په‌ڕله‌مانی توركیا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر یاداشته‌كه داوه، كه گره‌نتی دابینكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی به‌شه ئاوی عێراق ده‌كات، ڕونیشكردووه‌ته‌وه، كشتوكاڵی عێراقی زیاتر له سه‌دا 70ی ئاوی دیجله و فوڕات به‌كار ده‌بات، كۆمپانیا توركییه‌كانیش به پێی یاسا عێراقییه‌كان ڕكابه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژانه ده‌كه‌ن كه بڕیاره ئه‌نجام بدرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە