3 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
كۆمیسیۆن: تاكو ئێستا 500 سزای دارایی به‌سه‌ر پارته‌كاندا سه‌پێندراوه
كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌هۆی سه‌رپێچییه‌كانی بانگه‌شه‌وه نزیكه‌ی 500 سزای دارایی به‌سه‌ر پارته‌كاندا سه‌پاندوه
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند، كه به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه و ڕێكخستنی دارایی هه‌ڵبژاردنه‌وه، نزیكه‌ی 500 سزای دارایی جۆراوجۆر به‌سه‌ر چه‌ندین پارت و كوتله‌ی سیاسی و به‌ربژێری سه‌ربه‌خۆدا سه‌پێنراوه.
عیماد جه‌میل، سه‌رۆكی تیمی ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆن، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "فه‌رمانگه‌ی پارته‌كان له كۆمیسیۆن به‌شێكی تایبه‌تی هه‌یه بۆ چاودێریكردنی وردی پاره و جووڵه‌ی دارایی پارته‌كان، كه هه‌موو داهات و خه‌رجییه تایبه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌خۆ ده‌گرێت."
ڕوونیشی كرده‌وه كه به‌پێی یاسای هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن، پێویسته هه‌ر حزبێك، هاوپه‌یمانییه‌ك یان به‌ربژێرێك له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕاپۆرتێكی دارایی تێروته‌سه‌ل پێشكه‌ش بكات كه سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی پاره و چۆنیه‌تی خه‌رجكردنه‌كه ده‌خاته‌ڕوو.
سه‌رۆكی تیمی ڕاگه‌یاندن هۆشداریدا كه: "زیاده‌ڕۆیی له به‌كارهێنانی وێنه و پۆسته‌ره‌كاندا له‌وانه‌یه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌ربژێره‌كان هه‌بێت، جگه له‌وه‌ی سه‌رپێچی ڕێنماییه‌كانه."
كۆمیسیۆن جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له حاڵه‌تی به‌رده‌وامبوونی سه‌رپێچییه‌كاندا، سزای دارایی دوو هێنده ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌دواداچوون ده‌كه‌ین بۆ ڕێگریكردن له قۆستنه‌وه‌ی دامه‌زراوه حكومییه‌كان و شوێنه ئایینی و پیرۆزه‌كان بۆ مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌كردن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە