3 کاتژمێر پێش ئێستا 107 جار خوێنراوەتەوە

ژمارەیەک لە سەرکردەکانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی گشتی دەنگیان دا

په‌یام

ھەریەک لە سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی و ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەھلی حەق، قەیس خەزعەلی و سەرۆکی ھاوپەیمانی ھێزەکانی نیشتمانی، عەممار حەکیم و سەرۆکی ھاوپەیمانی سەروەریی، خەمیس خەنجەر لە بەغدا بۆ خوولی شەشەمی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگیان دا.
سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی دوای دەنگدانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا داوای لە دەنگدەرە عێراقییەکان کرد کە بەشدارییەکی فراوان لە ھەڵبژاردندا بکەن.
ڕاشیگەیاند کە چاوەڕان دەکەن بەشدارییەکی فراوان لە پڕۆسەی ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەران ھەبێت و وتی: "داوای لە دەنگدەرە عێراقییەکان دەکەم کە بەشدارییەکی فراوان لە ھەڵبژاردندا بکەن و پەیامێک بنێرن بۆ ئەوانەی گرەویان لەسەر شکستی ھەڵبژاردن کردووە".
ھەر لەوبارەیەوە ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەھلی حەق، قەیس خەزعەلی داوای دەنگدانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند کە ھیچ شێوەیەک دەستکاریی لە ھەڵبژاردن ناکرێت، ھەروەھا دوای ھەڵبژاردنیش دەستتێوەردان لە پێکھێنانی حکوومەت ناکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا کە ھێزە سیاسییەکان لەسەروویانەوە چوارچێوەی ھەماھەنگی، ھیچ دەستێوەردانێکی دەرەکی قبوڵ ناکەن.
سەرۆکی ھاوپەیمانی ھێزەکانی نیشتمانی، عەممار حەکیم دوای دەنگدانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیید رایگەیاند، ئەمڕۆ رۆژێکی مێژوویی و چارەنووسسازە بۆ عێراقییەکان و ئەم ھەڵبژاردنە دەبێتە مایەی سەقامگیریی بۆ عێراق.

ھەروەھا داوای لە دەنگدەران کرد کە بەشدارییەکی فراوانی ھەڵبژاردن بکەن و وتی: "گرنگی ھەڵبژاردن ئەوەیە کە بۆ چوار ساڵ دەبێت، بۆیە بەشداری دەنگدەران زۆر گرنگە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمیسیۆن: ده‌نگدان به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا و بێ كێشه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمیسیۆن: له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌سته‌مه‌ ساخته‌كاری بكرێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژمارەیەک لە سەرکردەکانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی گشتی دەنگیان دا

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. ئه‌مڕۆ 7768 كاندید بۆ بەدەستهێنانی 329 كورسی ڕكابەری یەكتر دەكەن

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمسیۆن: دەنگدان تا كاتژمێر شەشی ئێوارەیە و یەك خولەك درێژ ناكرێتەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمسیۆن: ئەنجامی ئەلیكترۆنی و دەستژمێری هاوتا بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. سبەینێ 7768 كاندید بۆ بەدەستهێنانی 329 كورسی ڕكابەری یەكتر دەكەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری: 24ی مانگ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌

سەرەتا