3 کاتژمێر پێش ئێستا 87 جار خوێنراوەتەوە

عێراق.. سبەینێ 7768 كاندید بۆ بەدەستهێنانی 329 كورسی ڕكابەری یەكتر دەكەن

پەیام 

سبەینێ دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە دەچێت كە تێیدا  21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، هەروەها حەوت هەزار و 768 كاندید لە 18 پارێزگای عێڕاق ڕكابەری یەكتر دەكەن بۆ بەدەستهێنانی 329 كورسی ئەنجوومەنەكە.

لە هەڵبژاردنەكەدا 146 هاوپەیمانی و پارت و كەسایەتی سەربەخۆ كێبڕكێ دەكەن بۆ بەدەستهێنانی 329 كورسی كە 83یان كۆتای ژنانن.

هەروەها هەرێمی كوردستان 46 كورسی بۆ دیاریكراوە و لەم هەڵبژاردنەدا كاندیدەكانی پارێزگای هەڵەبجە لە چوارچێوەی بازنەی سلێمانیدا بەشداری هەڵبژاردن دەبن.

پێكهاتەكان لە عێراق بەێی یاسای ژمارە (4)ی هەمواری سێیەمی یاسای ئەنجوومەنی نوێنەران كە لە ساڵی 2023 دا پەسەند كراوە، خاوەنی 9 كورسی دەبن لە هەڵبژاردنەكاندا.

بەپێی یاسا هەركام لە كاندیدەكان تەمەنیان نابێت لە 30 ساڵ كەمتر بێت و مەرجە خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆس بن، بەڵام بۆ كۆتاكان لە ئامادەیی كەمتر نەبێت.

بە پێی هەمواری سێیەمی یاسای ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگاكان، لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا هەر پارێزگایەك بازنەیەكی هەڵبژاردن دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمسیۆن: ئەنجامی ئەلیكترۆنی و دەستژمێری هاوتا بوون

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. سبەینێ 7768 كاندید بۆ بەدەستهێنانی 329 كورسی ڕكابەری یەكتر دەكەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری: 24ی مانگ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەنگدانى تایبەت دەستیپێکرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە ڕۆژی هەڵبژاردن هیچ قەدەغەیەكی هاتوچۆ ڕاناگەیەنرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمسیۆن: ڕێكاری یاسایی دژی سەرپێچیەكانی ماوەی بێدەنگی دەگیرێتە بەر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پاش كۆتاییهاتن بە بانگەشە سبەینێ دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمسیۆن: تا ڕۆژی بەر لە هەڵبژاردن دابەشكردنەوەی كارتی دەنگدان بەردەوام دەبێت

سەرەتا