3 کاتژمێر پێش ئێستا 204 جار خوێنراوەتەوە

كۆمسیۆن: ئەنجامی ئەلیكترۆنی و دەستژمێری هاوتا بوون

پەیام 

دوای كۆتایی هاتنی دەنگدانی تایبەت، بژاردنی دەستی بۆ دەنگەكان كرا و، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگدانی تایبەت كۆتاییهاتووە و دەركەوتووە ئەنجامەكان ورد و دروست بوون.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاندووە، پرۆسەی دەستژمێری دەنگدانی تایبەت بە شێوەی ئەلیكترۆنی دەركەوتووە و دواتر بە شێوەی دەستی دەنگەكان ژمێردراونەتەوە و تەواوبوون و ئەنجامەكانی هاوشێوە بوون، كە ئەمەش ئاماژەیە بۆ وردی و دروستی پرۆسەكە.
ئاشكراشیكرد، ئەنجامەكان رادەستی نوێنەرانی لایەنە سیاسییەكانی بەشدار لە هەڵبژاردن كراوە.

بەپێی ڕێكارە پەسەندكراوەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، لەم هەڵبژاردنەدا جگە لە ژماردنی دەنگەكان بەشێوەی ئەلیكترۆنی، لەگەڵ ئەوەشدا دەنگەكان بەشێوەی دەستژمێری جیادەكرێنەوە و لەگەڵ ئەنجامە ئەلیكترۆنییەكان هاوتا دەكرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمسیۆن: ئەنجامی ئەلیكترۆنی و دەستژمێری هاوتا بوون

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. سبەینێ 7768 كاندید بۆ بەدەستهێنانی 329 كورسی ڕكابەری یەكتر دەكەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری: 24ی مانگ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەنگدانى تایبەت دەستیپێکرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە ڕۆژی هەڵبژاردن هیچ قەدەغەیەكی هاتوچۆ ڕاناگەیەنرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمسیۆن: ڕێكاری یاسایی دژی سەرپێچیەكانی ماوەی بێدەنگی دەگیرێتە بەر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پاش كۆتاییهاتن بە بانگەشە سبەینێ دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمسیۆن: تا ڕۆژی بەر لە هەڵبژاردن دابەشكردنەوەی كارتی دەنگدان بەردەوام دەبێت

سەرەتا