10/11/2025 547 جار خوێنراوەتەوە

كۆمسیۆن: دەنگدان تا كاتژمێر شەشی ئێوارەیە و یەك خولەك درێژ ناكرێتەوە

پەیام 

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕایدەگەیەنێت، كاتی هەڵبژاردن دیاریكراوە و درێژ ناكرێتەوە.

جومانە غەلای بە پەیامی ڕاگەیاند: سبەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە دەچێت و زیاتر لە 20 ملیۆن كەس مافی بەشداریكردنی لە هەڵبژاردنەكە هەیە، تەواوی بنكەكانی دەنگدان لەڕووی ئاسایشەوە پارێزراون و كامێرای چاودێرییش لە تەواوی وێستگەكان دانراوە.

وتەبێژی كۆمسیۆن جەختیشی كردەوە: سبەی كاتژمێر حەوتی بەیانی دەنگدان دەست پێ دەكات و لە كاتژمێر شەشی ئێوارە كۆتایی دێت، تەنانەت یەك خولەكیش هەڵبژاردن درێژ ناكرێتەوە.

جومانە غەلای ئاماژەی بەوەش دا، زیاتر لە هەزار چاودێری نێودەوڵەتی و چەندین ڕێكخراوی ناوخۆیی چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردن دەكەن، ڕاشیگەیاندووە: دوای 24 كاتژمێر لە دەنگدانی گشتی، كۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی هەردوو هەڵبژاردنی تایبەت و گشتی بڵاو دەكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری كارەبا لەسەر دۆخی كارەبا بانگهێشتى پەرلەمان دەكرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ ئابووریی عێراقی ڕووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی بێداهاتی كردووەتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێک لەسەر دزینی كێبڵی كارەبایی بە بەهای چوار ملیار و 400 ملیۆن دینار دەستگیركرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدى، کۆتایی بە گەشتە پێنج ڕۆژییەكەی بۆ ئەمریكا هێنا و گەیشتەوە بەغداد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بابل.. پزیشكەكان مۆبایلێكیان لە گەدەی پیاوێك دەرهێنا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    قایمقامێتی سلێمانی: قەیرانی غاز دروست نابێتەوە و غازێکى زۆرى پاشەكەوتكراو هەیە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، لە نێوان ئەمریکا و ئێران، هەوڵ بۆ پاراستنی بێلایەنی عێراق دەدات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر گەندەڵی 40 كەسایەتی لە عێراق هەڕەشەی دەستگیركردنیان لەسەرە

سەرەتا