2 کاتژمێر پێش ئێستا 154 جار خوێنراوەتەوە

لیژنە تایبەتەكەی پەرلەمانی توركیا لەگەڵ ئۆجەلان لە گفتوگۆدان

پەیام 

لیژنە تایبەتەكەی پەرلەمانی توركیا بۆ سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان گەیشتنە دوورگەی ئیمڕأڵی و ئێستا لە كۆبوونەوەدان.

ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی كۆمسیۆنی پەرلەمانی توركیا بۆ ئاشتی و برایەتی، بە هەلیكۆپتەر لە شاری ئیستەنبوڵەوە گەیشتنە دوورگەی ئیمڕاڵی و لە ئێستادا لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، دامەزرێنەری پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" لە كۆبوونەوەدان و بڕیارە گوێ بۆ بۆچوونەكانی ئۆجەلان لەبارەی چارەسەری پرسی كورد لە توركیا بگرن، هەروەها بڕیار دراوە كۆنووسی ئەم كۆبوونەوەیە بۆ ماوەی 10 ساڵ بە نهێنی بمێنێتەوە.

شاندەكە ئەندامی لیژنەكەی پەرلەمانن و بەرپرسی باڵای حزبەكانیانن، پێك هاتوون لە كڵچ كۆچییغیت، جێگری سەرۆكی فڕاكسیۆنی دەمپارتی لە پەرلەمانی توركیا و حسێن یایمان، پەرلەمانتاری ئاكپارتی و یاریدەدەری سەرۆكی گشتیی دادوگەشەپێدان، هەروەها فەتی یڵدز، پەرلەمانتاری مەهەپە و یاریدەدەری سەرۆكی گشتیی ئەو پارتە بۆ كاروباری یاسایی و هەڵبژاردن.

رۆژی هەینی كۆمسیۆنی تایبەت بە چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی ئاشتی لە توركیا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری دا شاندێك بۆ سەردانی ئۆجەلان بنێرێتە دوورگەی ئیمڕاڵی، پەرلەمانتارانی سەرجەم حزبەكانی توركیا لە بڕیارەكەدا بەشدار بوون بەڵام پارتی گەلی كۆماری "جەهەپە" بەهۆی ناكۆكییەكانییەوە لەگەڵ پارتی دەسەڵاتدار، بایكۆتی سەردانەكەی ئیمڕاڵیی كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 32 خولەک پێش ئێستا

    خوێندنی باڵا: پێویستە خوێندنگە ئیسلامییەكان بگەڕێنەوە سەر وەزارەتی پەروەردە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    خوێندنى باڵا دەرفەتێکى دیکە بە قوتابییانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم دەدات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیژنە تایبەتەكەی پەرلەمانی توركیا لەگەڵ ئۆجەلان لە گفتوگۆدان

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    جارێكی دیكە پێكدادان لە نێوان هێزەكانی حكومەتی سووریا و هەسەدە دروستبوو

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    رۆیتەرز: هێرشەکەى سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر هیچ زیانێكی نەبووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەرەیلان: جەهەپە لەو هەڵوێستەى لەسەر بایكۆتی سەردانی ئیمڕاڵی زیان دەكات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەڕەشەی بڕینی مووچەی ئەو كەسانە دەكرێت كە (هەژماری من)یان پڕ نەكردووەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتى دارایى: لەدوای سەری ساڵ مووچە تەنها لە ڕێی پڕۆژەی "هەژماری من"ەوە خەرج دەکرێت

سەرەتا