24/11/2025 397 جار خوێنراوەتەوە

هەڕەشەی بڕینی مووچەی ئەو كەسانە دەكرێت كە (هەژماری من)یان پڕ نەكردووەوە

پەیام 

وەزارەتی دارایی حكومەتی ماوەبەسەرچوو، هەڕەشەی بڕینی مووچەی ئەو كەسانە دەكات كە (هەژماری من)یان پڕ نەكردووەوە و دەڵێت: لە ساڵی نوێوە مووچەیان پێ‌ نادرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێركاریی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت "دووپاتی دەكەینەوە لە دوای سەری ساڵەوە، مووچە تەنیا لە ڕێی پڕۆژەی (هەژماری من)ـەوە خەرج دەكرێت و، هەر كەسێك بەشدار نەبێت لە پڕۆژەی هەژماری من، مووچە وەرناگرێت و خۆی بەرپرسیار دەبێت".

ئەم بڕیارەی حكومەتی ماوەبەسەرچوو لە كاتێكدایە كە بەرەو كۆتایی مانگی 11 دەڕۆین، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە مووچەی مانگی نۆ بۆ مووچەخۆرانی دابین بكات.

وەزارەتەكە لەژێر پاساوی ڕێككەوتنەكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی، دەیەوێت هەژماری من بەزۆر بەسەر ئەو مووچەخۆرانەدا بسەپێنێت، كە نایانەوێت مووچەی خۆیان بخەنە دەستی ئەو بانكانەی پرۆژەكە و هیچ متمانەیەكیان پێی نییە.

هەموو ئەمانە لە كاتێكدان وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق بە فەرمی دانی بە پرۆژەی هەژماری مندا نەناوە، بەڵكو داوای بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ڕێگەی بانە فیدراڵییەكانەوە دەكات، بەڵام حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم ئامادە نییە بڕیارەكە وەكوو خۆی جێبەجێ‌ بكات و بەزۆر هەژماری من بەسەر مووچەخۆراندا دەسەپێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    وتەبێژی حکومەتى ماوەبەسەرچوو: گرفتی بەنزین بە زوویی چارەسەر دەکەین

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆڕەك تیلیكۆم قەرزەکانى نەداتەوە مۆڵەتەکەى هەڵدەوەشێنرێتەوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    جێگرەوەكانی پارساڵی حەج بۆ ساڵی داهاتوو وەك دەرچوو هەژمار دەكرێن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پڕۆژەیاسای پڕۆسەی چارەسەریی پرسى كورد ڕەوانەی پەڕلەمانی توركیا دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بڕیارى هەرزانکردنى بەنزین جێبەجێناکرێت و قەیرانێکى دیکەى دروستکردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گرووپی ئەولیائودەم تێوەگلانی لە هێرشەكانی هەولێر و كووەیت ڕەتكردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هێرشە درۆنییەكان زۆرینەى گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ هەرێم هەڵوەشاندووەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نزیکەى 13 هەزار کەس لە پێنج ڕۆژدا ناویان بۆ فەریزەى حەج تۆمارکردووە

سەرەتا