2 کاتژمێر پێش ئێستا 118 جار خوێنراوەتەوە

رۆیتەرز: هێرشەکەى سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر هیچ زیانێكی نەبووە

 پەیام 

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەكانییەوە لە هەرێمی كوردستان بڵاوی كردوەتەوە، بە دۆرن هێرش كراوەتە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر بەڵام هیچ زیانێكی نەبووە.

لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان رایانگەیاندووە، زەنگی ئاگادار كردنەوە لە كێڵگەی كۆرمۆر لێدراوە، بەڵام هێرش نەكراوەتە سەر كێڵگەكە.

رۆیتەرز بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوە ئەوەی بڵاو كردوەتەوە، زەنگی ئاگادار كردنەوە لە كێڵگەكە لێدراوە و لەلایەن یەكە سەربازییەكانی ناوچەكەوە تەقە لە درۆنێك كراوە، بەڵام زیان بە كێڵگەكە نەكەوتووە و كاركردن تێیدا بەردەوامە.

هەروەها ئاژانسە هەواڵییەكە رایگەیاندووە، كارمەندانی كێڵگە غازییەكە لە دوای هێرشە درۆنییەكەوە بۆ شوێنێكی ئارام گواستراونەتەوە.

كێڵگەی غازی كۆرمۆر گەورەترین كێڵگەی غازییە لە هەرێمی كوردستان و دەكەوێتە سنووری قەزای چەمچەماڵ، كێڵگەكە نزیكەی 30 كیلۆمەتر درێژەو پانییەكەشی نزیكەی چوار كیلۆمەترە، دواین جار كە هێرشكرایە سەر كێڵگەكە 2ـی شوباتی ئەمساڵ بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    جارێكی دیكە پێكدادان لە نێوان هێزەكانی حكومەتی سووریا و هەسەدە دروستبوو

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    رۆیتەرز: هێرشەکەى سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر هیچ زیانێكی نەبووە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەرەیلان: جەهەپە لەو هەڵوێستەى لەسەر بایكۆتی سەردانی ئیمڕاڵی زیان دەكات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەڕەشەی بڕینی مووچەی ئەو كەسانە دەكرێت كە (هەژماری من)یان پڕ نەكردووەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتى دارایى: لەدوای سەری ساڵ مووچە تەنها لە ڕێی پڕۆژەی "هەژماری من"ەوە خەرج دەکرێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای ساڵ و مانگێك پەرلەمان تەنیا كۆبوونەوەی بەستنی مووچەی پەرلەمانتارانی كردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سبەى لە سلێمانی دەست بە جێبەجێکردنى مامەڵەی حاجییانی 2026 دەکرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    خانەوادەیەك لە كەركووك داواى دەستگیرکردنى بكوژی كوڕەكەیان دەكەن

سەرەتا