3 کاتژمێر پێش ئێستا
108 جار خوێنراوەتەوە
قەرەیلان: جەهەپە لەو هەڵوێستەى لەسەر بایكۆتی سەردانی ئیمڕاڵی زیان دەكات
پەیام
بایۆتكردنی سەردانی ئۆجەلان لە ئیمڕاڵی لەلایەن جەهەپەوە، كاردانەوەی بەدوادا هاتووە و بەرپرسێكی پەكەكەش دەڵێت: ئەگەر جەهەپە ئەو هەڵەیە ڕاست نەكاتەوە، زیان دەكات.
ئەمڕۆ لیژنەی پەرلەمانی توركیا تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی سەردانی دوورگەی ئیمڕاڵی دەكات بەڵام پارتی گەلی كۆماری "جەهەپە" كە گەورەترین حزبی ئۆپۆزسیۆنی توركیایە بایكۆتی سەردانەكەی كرد و پاساوی ئەوەی هێنایەوە كە لەگەڵ پارتەكەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ناكۆكە.
لەبەرانبەردا موراد قەرەیلان، ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" ڕایگەیاند: لە ساڵانی رابردوودا پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) بانگەشەی دۆستایەتی گەلی كوردی دەكرد، خۆی وەك لایەنگری چارەسەرو دیموكراسی نیشان دەدا؛ ئێستا بە تەواوی پێچەوانەی ئەمەی كردووە.
قەرەیلان دەڵێت: ئەگەر جەهەپە ئەم هەڵەیە راست نەكەنەوە، ئەوا زیانیان پێدەگات، ئەم كێشەیە چۆن چارەسەر دەبێت ئەگەر شاندەكە نەچێتە لای بەڕێز ئۆجەلان.
ئەو بەرپرسەی پەكەكە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "ستێرك تیڤی" ڕاشیگەیاند: سەردانی شاندەكە بۆ ئیمرالی بەشدار دەبێت لە پێشخستنی پرۆسەكە، ئێستا هەنگاوی یاسایی و داڕشتنی یاسایی پێویستە، بزوتنەوەكەمان ئەوەی لە توانایدا بووە ئەنجامیداوە، دەبێت بچینە قۆناغی دووەم، سەرەڕای ئەوەی هێزو باڵادەستیمان هەبوو، بەڵام پارتی كرێكارانی كوردستانمان هەڵوەشاندەوە، لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەرێك.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە