2 کاتژمێر پێش ئێستا
139 جار خوێنراوەتەوە
جارێكی دیكە پێكدادان لە نێوان هێزەكانی حكومەتی سووریا و هەسەدە دروستبوو
پەیام
جارێكی دیكە پێكدادان لەنێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" و هێزەكانی سەر بە حكومەتی سووریا لە دێرەزوور ڕووی دا.
ناوەندی ڕاگەیاندی هەسەدە ڕأیگەیاند، شەوی ڕابردوو گرووپە چەكدارەكانی سەر بە حكومەتی دیمەشق هێرشیان كردووەتە سەر یەكێك لە خاڵە سەربازییەكانیان لە شارۆچكەی غەرانیج لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور.
هەسەدە ڕاشیگەیاندووە، هێرشەكە لە كەناری ڕۆژئاوای ڕووباری فوراتەوە كراوە و بەهۆی هێرشەكەوە یەكێك لە شەڕڤانەكانیان بریندار بووە.
گرژییەكانی دێرەزوور لە كاتێكدایە ئاگربەست لەنێوان هێزەكانی سەر بە حكومەتی دیمەشق و هێزەكانی هەسەدەدا هەیە و هەردوولا هاوڕان لەسەر بەردەوامیدان و جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی 10 ی ئادار.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە