4 کاتژمێر پێش ئێستا
149 جار خوێنراوەتەوە
بەبۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا مەلا سەید نەجمەددین مامۆستا عه‌لی باپیر پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته ده‌كات
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا سه‌ید نه‌جمه‌ددین پیریادی، مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان سه‌ره‌خۆشیی له خانه‌واده و كه‌سوكاری مامۆستا ده‌كات كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌یه:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌ی میهره‌بان
به بۆنه‌ی كۆچی دوایی برای به‌ڕێزمان (مامۆستا مه‌لا سه‌ید نه‌جمه‌ددین پیریادی)یه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشییمان له خانه‌واده و كه‌سوكاری ده‌كه‌ین و له خوای میهره‌بان داواكارم جێگای به‌هه‌شتی ڕازاوه و نه‌بڕاوه بێت و ئارامی و ئۆخژنیش به‌سه‌ر دڵی خێزان و كوڕ و كچ و كه‌سوكاریدا بڕێژێت.
هیوادارم نه‌خۆشی و ئازاری چه‌ند ساڵه‌شی مایه‌ی پاكبوونه‌وه و پاداشتی چه‌ند به‌رانبه‌ر بێت و ئێمه‌ش سه‌ره‌نجاممان خێر بێت و خوا له‌سه‌ر ڕاسته‌ڕێیه‌كه‌ی خۆی به‌رده‌واممان بكات، به ئیسلامه‌وه بژین و به ئیمانه‌وه بڕۆین.
عه‌لی باپیر
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان
25/11/2025 ز
4/ ڕه‌جه‌ب / 1447 ك
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە