29/11/2025 732 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان كۆبووەوە

پەیام

ئەمڕۆ شەممە، لە شاری هەولێر و بە سەرپەرشتی مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، ئەنجوومەنی سەركردایەتی كۆمەڵی دادگەری كۆ بووەوە و بەرپرسی مەكتەب و مەڵبەندەكانی دیاریی كرد.

لە ڕاگەیەنراوێكدا لەوبارەوە، سەركردایەتی كۆمەڵ بەتوندی سەركۆنەی ئەو هێرش و پەلامارانەی كرد كە دەكرێنە سەر هەرێمی كوردستان كە دواترینیان لە چەند شەوی ڕابردوودا كرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ.

لەو بارەشەوە سەركردایەتی كۆمەڵ ڕایگەیاند: لەو هێرش و پەلامارانەدا بەگشتی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان زەرەرمەند بوون، هیوادارین دەزگا حكومەتی فیدڕاڵ و هەرێم بەزووترین كات ئەنجامدەرانی هێرشەكان بدۆزنەوە و ڕووبەڕووی یاسایان بكەنەوە.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەنراوەكەشدا سەركردایەتی كۆمەڵ ڕایگەیاند: لە ڕوانگەی هەستكردن بە بەرپرسیارێتی گشتی و بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان، ئەنجوومەنی سەركردایەتی جەخت دەكاتەوە كە كۆمەڵ لەگەڵ یەكهەڵوێستی و كاری هاوبەشی فڕاكسیۆنە كوردییەكانە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر بناغەی نەخشەڕێگەیەك كە هەموو لایەك لەسەری ڕێك دەكەون.

تایبەت بە كاروباری ئۆرگانەكان و تەشكیلاتی نوێش، سەركردایەتی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا و بەپێی هەلومەرجی سیاسی و لەسەر بناغەی پەیڕەوی نێوخۆ بەرپرسی مەكتەب و مەڵبەندەكانی دیاریی كرد و بڕیاریشی دا  "ئەو مەڵبەندانەی لە سنووری مەڵبەندەكانیان ئەندامی سەركردایەتیی نییە، ئەنجوومەنی سەركردایەتی بڕیاریی دا لەو مەڵبەندانە كۆنفڕانسی ناوچەیی ببەسترێت و بەرپرسی مەڵبەند هەڵببژێردرێت".

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمەڵی دادگەری بەرپرسی مەڵبەندەكانی دیاری كرد و هەڵوێستی لەبارەی ڕۆژئاواشەوە ڕاگەیاند

  • پێش 1 هەفتە

    تەرمى شوانە كەوڵۆسی پێشمەرگەی دێرینی كۆمەڵ لە سەیدسادق بەخاكسپێردرا

  • پێش 2 هەفتە

    مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵ: پێویستە کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ و لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن

  • پێش 2 هەفتە

    كۆمەڵی دادگەریی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی پارتی دۆزی ئازادی توركیا (هوداپار) دەكات

  • پێش 3 هەفتە

    مەڵبەندی چەمچەماڵی كۆمەڵ ڕێزلێنانى بەخشییە ئەندامانی تیمە خۆبەخشەكانی بەخشین

  • پێش 4 هەفتە

    ئاڵوگۆر لە پۆستی بەرپرسی مەڵبەندی سۆرانی كۆمەڵی دادگەری كرا

  • 20/12/2025

    بەرپرسی بۆردی یاسایی كۆمەڵ: لە کارکردن بۆ بەرژەوەندیی گشتی بەردەوام دەبین

  • 19/12/2025

    سیروان حەمەخان وەك بەرپرسی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی كۆمەڵی دادگەری دیاریكرا

سەرەتا