2 کاتژمێر پێش ئێستا
59 جار خوێنراوەتەوە
وڵاتی نەیجەر یۆرانیۆمەكانی لە بازاڕی نێودەوڵەتییدا دەفرۆشێت
پەیام
دەسەڵاتدارانی نەیجەر ڕایدەگەیەنن، ئەو یۆرانیۆمەی لەلایەن فەڕەنساوە بەرهەم هێنراوە، لە بازاڕی نێودەوڵەتیدا دەیفرۆشن.
جەنەراڵ عەبدولڕەحمان چیانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی سەربازیی نەیجەر ڕایگەیاند، مافی ڕەوای وڵاتەكەیەتی مامەڵە بە سامانە سروشتییەكانی خۆیەوە بكات، هەر بۆیە ئەو یۆرانیۆمەی هەیانە بە هەركەسێك بیانەوێت دەیفرۆشن، بۆ ئەمەش پرس بە كەس ناكەن و بەپێی یاساكانی بازاڕی نێودەوڵەتی و بە سەربەخۆییەكی تەواوە دەیفرۆشن.
كۆمپانیای ئۆرانای فەرەنسی دەیان ساڵ خاوەندارێتیی یۆرانیۆمی نەیجەری كردووە و بەپێی ئاماری فەرمی، لەساڵی 2022 ـدا چارەكێكی یۆرانیۆمی وێستگە ئەتۆمییەكانی ئەورووپا لەلایەن نەیجەرەوە دابین كراوە.
وڵاتی نەیجەر دەكەوێتە ڕۆژئاوای كیشوەری ئەفریقاوە، پێشتر لەلایەن فەرەنساوە داگیر كرابوو و كۆمپانیا فەرەنسییەكان دەستیان بەسەر بازاڕەكانیدا گرتبوو. بەڵام ساڵی 2023 ئەنجوومەنی سەربازیی نەیجەر كودەتای كرد و سەرەڕای دەركردنی كۆمپانیا و هێزە فەرەنسییەكان پەیوەندیی لەگەڵ ڕووسیا ئاسایی كردووەتەوە.
لەبارەی یۆرانیۆمیشەوە، وەزیری وزەی ڕووسیا لە تەمموزی ڕابردوو ڕایگەیاند: مۆسكۆ ئامادەیە و دەیەوێـت وەبەرهێنان لە یۆرانیۆمی نەیجەردا بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە