01/12/2025 750 جار خوێنراوەتەوە

بە بۆنەى یادى ١٨مین ساڵى دامەزراندنى پەیام تۆڕى میدیایى کۆمەڵ ڕاگەیەنراوێکى بڵاو کردەوە

پەیام:

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

ئەمڕۆ 1-12-2025 یادی هەژدەهەمین ساڵی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانیی پەیام  [یەكەمین كەناڵی ئاسمانیی ئیسلامیی كوردی] دەكەینەوە.

كەناڵیك بە دیدێكی ڕوون و ئەركێكی دیاریكراوی چەسپاوەوە لەدایك بوو، لە یەكەمین هەنگاوەوە بە ئامانجی بونیادنانی میدیایەكی پیشەیی بەرپرسیار و ڕاستگۆ كەوتە كار، بەجۆرێك ڕەنگدانەوەی كۆمەڵگە بێت و هەمووان لە زانیاریی نوی تێر بكات و ڕووداوە ناوخۆیی و جیهانییەكان وەك خۆیان بخاتە ڕوو، هۆشیاری و زانینی هەمووان بەرز بكاتەوە.

هەژدە ساڵە پەیام كاروانێكی دەوڵەمەندی كاری خۆبەخشی و هەوڵی ماندوونەناسی و هەنگاوی گەشەسەندنی بەردەوامی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە و بە پشتیوانیی خودا و هەوڵی كارمەندە دڵسۆزەكانی و پاڵپشتی بینەرەكانی توانیویەتی بوونی خۆی وەك میدیایەكی ڕەسەن و خاوەن پەیامی ئایینی و سیاسی و كۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و كلتووریی نەتەوەییمان بچەسپێنیت .

پەیام هەژدە ساڵە جیاواز لە هەموو هەوڵیكی میدیایی دیكە لە هەرێمی كوردستان توانیویەتی پابەندیی پیشەیی بكاتە بنەمای كار و ( ڕاستی و ڕاشكاوی ) وەك بەرنامەی كاری خۆی پیادە بكات، خەڵكی كوردستانیش شاهیدی ئەو ڕاستیەن كە پەیام بە ناوەڕۆكیكی جیاوازەوە پێشەنگی میدیاكانی گرتووە .

لەم بۆنە پیرۆزەدا سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەمان ئاڕاستەی سەرجەم كارمەندانی كەناڵەكە دەكەین لە ڕابردوو و ئێستادا، كە بەشدارییان لە بنیاتنانی ئەم سەركەوتنەدا كردووە، هەروەها بۆ هاوبەشەكانمان لە بواری ڕاگەیاندن و بۆ بینەرە دڵسۆزەكانیشمان كە سەرچاوەی هێزی ئێمە بوون و پاڵنەرمان بوون بۆ بەردەوامبوون و كۆڵنەدان، پێزانینی گەورەمان هەیە.

هەژدەهەمین ساڵڕۆژی پەیام تەنیا كاتێك نییە بۆ بیر هێنانەوە، بەڵكو سەرەتایەكی نوێیە كە تێیدا پابەندبوونمان دووپات دەكەینەوە بۆ پێشكەشكردنی ئاستێكی نوێ و بە ناوەڕۆكی بەهێز و كوالیتیی باڵاوە بەجۆریك باشتر لە رابردوو ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەكانی ئێستا و داهاتوو ببێتەوە، ڕێز لە بەها كۆمەڵایەتییەكان بگرێت، ڕەنگدانەوەی خواستەكانی بینەرانمان بێت و ئەركی ئێمە بۆ خزمەتكردنی ڕاستییەكان بەرجەستە بكات.

لە خوای گەورە داواكارین سەركەوتنی بەردەواممان پێ ببەخشێت و پاڵپشتیمان بكات لە درێژەدان بە گەشتی ڕۆژنامەگەریی بەرپرسیارانەمان، كە بینەران و هاونیشتیمانیانمان شایەنی بن.
 بەردەوام و  سەرفراز بن

تۆڕی میدیایی كۆمەڵ
1/12/2025

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی كۆمەڵ لەگەڵ بەرپرسی مەكتەب و دەزگاكانی كۆمەڵ كۆبووەوە

  • پێش 2 هەفتە

    وتەبێژی كۆمەڵ هۆشداری لە دروستكردنی جەنگێكی تایفی لە ناوچەكە دەدات

  • پێش 3 هەفتە

    مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵ پێشوازی لە شاندێكی "ئەكادیمیای ژنان بۆ سەركردایەتی لە عێراق" كرد

  • 15/08/2026

    مامۆستا عەلی باپیر: دەسەڵاتداران بە عەقڵ و ئەخلاقى گچکە مامەڵە دەکەن بۆیە شکستیان هێناوە

  • 09/08/2026

    سەرۆكی كۆمەڵى دادگەریی پێشوازی لە فیدراسیۆنی ڕێكخراوە هاوئامانجەكان کرد

  • 08/08/2026

    سەركردایەتی كۆمەڵ: كێشە و گرفتەكان لە لایەن خودی دەسەڵات خۆیەوە دروستكراون

  • 03/08/2026

    پیرمام.. شاندی باڵای كۆمه‌ڵ و پارتی كۆبوونه‌وه‌

  • 01/08/2026

    كۆمەڵ: بەرپرسیارێتیی گەورەی هەر دۆخێکی نەخوازراو، دەكەوێتە ئەستۆی دەسەڵات

سەرەتا