27/11/2025
892 جار خوێنراوەتەوە
كۆمەڵی دادگەری: هێرشكردنە سەر كۆرمۆر هێرشە بۆ سەر هەموو ماڵێكی كوردستان
په‌یام
كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ڕایدەگەیەنێت كە بەئامانجگرتنی كێڵگەی غازی كۆرمۆر، بە واتای هێرشكردن دێت بۆ سەر ژیان و ماڵی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان.
لەمبارەیەوە محەممەد حەكیم، وتەبێژی كۆمەڵ بە پەیامی ڕاگەیاند، جێگەی سەرسوڕمان و پرسیارە كە سەرەڕای بوونی ژمارەیەكی زۆر و جۆراوجۆر لە هێزە ئەمنییەكان، تا ئێستا نەتوانراوە سەرچاوە و بكەرانی پشت ئەم جۆرە هێرشانە دەستنیشان بكرێن و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەیان بكرێت.
درەنگانی شەوی ڕابردوو، کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ دوو جار کرایە ئامانج و به درۆن هێرشی كرایه سه‌ر و ئاگرێکی گەورە لە شوێنەکە کەوتەوە.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له وه‌زاره‌تی كاره‌با و سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه كه: بەهۆی هێرشەکەوە تەواوی هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا راگیراوە و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 80%ی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان به هۆی هێرشه‌كه‌وه كوژاوه‌ته‌وه.
به‌هۆی زیانه‌كه‌شه‌وه حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت: ماوه‌ی پێدانی كاره‌با بۆ پێنج كاتژمێر كه‌م ده‌بێته‌وه.
کاتژمێر 11:30ـی شەو ئەنجام دراوە و لەوکاتەوە تیمەکان لەگەڵ کۆمپانیای "داناغاز" سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکەن، هێشتاش نازانرێت ئایه به چ ئاستێك هێرشه‌كه زیانی له كێڵگه‌كه داوه و كه‌ی وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ده‌گاته‌وه ئاستی پێشووی خۆی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە