2 کاتژمێر پێش ئێستا 36 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجوومەنی ئاسایش سبەى دوایین پێشهاتەكانی عێراق تاوتوێ دەكات

پەیام

سبەی ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی عێراقەوە كۆ دەبێتەوە و دوایین پێشهاتەكانی وڵاتەكە تاوتوێ دەكات.

نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكمان بۆ كاروباری عێراق "یۆنامی" ڕایگەیاندووە، ئێوارەی سبەی سێشەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان دانیشتنێكى تایبەت بە بارودۆخی عێراق ئەنجام دەدات.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، لە دانیشتنەكەدا محەمەد حەسسان، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و سەرۆكی یۆنامی وتارێك پێشكەش دەكات و تیایدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و مرۆییەكانی عێراق و هەوڵ و هاوكارییەكانی یۆنامی بۆ وڵاتەكە دەخاتە ڕوو.

كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی عێراقەوە دوای ئەوە دێت، شەوی چوارشەممەی ڕابردوو هێرشی مووشەكی كرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە نزیك چەمچەماڵ و بەو هۆیەوە وەبەرهێنان و هەناردەی غازی سرووشتی بە تەواوی ڕاگیرا و كارەبای شارەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی دوو رۆژ بۆ كەمتر لە پێنج كاتژمێر كەم بووەوە. 
هەرچەندە بە فەرمی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان لەبارەی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر ڕانەگەیەنرا بەلام زانیارییە نافەرمییەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن گرووپێكی سەر بە حەشدی شەعبی هێرشەكەی ئەنجام داوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی ئاسایش سبەى دوایین پێشهاتەكانی عێراق تاوتوێ دەكات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    غازی سروشتیی ئێران و غازی هەرێم بۆ كارەبای نیشتیمانیی عێراق گەڕایەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی كاندیدی سەرۆكوەزیران كۆدەبێتەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    جێگرى وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەگەڵ بەرپرسانى عێراق و هەرێم کۆدەبێتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    لایه‌نه‌ سوننه‌كان و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی تاوتوێی پرسی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیرانیان كرد

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    راپۆرتێكی ئه‌مریكی: له‌ عێراق بازرگانیكردن به‌ مرۆڤه‌وه‌ بوونی هه‌یه‌

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی دوای پەسەندكردنی ئەنجامەكان كاندیدی سەرۆكوەزیران دیاری دەكات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق یاسای نوێ بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل و كوالێتییەكەیان پەیڕەو دەكات

سەرەتا