24 کاتژمێر پێش ئێستا
142 جار خوێنراوەتەوە
سعوودیە بهرههمهێنان له بوارەکانی نەوت و غازی سووریا دهكات
کۆمپانیای نەوتی سووریا چوار گرێبەستی لە بوارەکانی نەوت و غازدا لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای سعوودیە واژوو کرد.
ئاژانسی فەرمی سووریا سانا بڵاوی کردەوە کە کۆمپانیای نەوتی سووریا لە باڵەخانەی وزە لە دیمەشقی پایتەخت، چوار گرێبەستی لە بوارەکانی نەوت و غازدا لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای سعوودیە واژوو کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە گرێبەستەکان، خزمەتگوزاری پاڵپشتی تەکنیکی و پەرەپێدان بە کێڵگەکانی نەوت و غاز لە سووریا دەگرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە