2 کاتژمێر پێش ئێستا
276 جار خوێنراوەتەوە
بەهۆی جەنگ و هێرشەكانەوە نرخی غازی سروشتی لە ئەورووپا 50% بەرزبووەوە
پەیام
بەهۆی هێرشەكانی ئێرانەوە بەرهەمهێنانی غاز لە قەتەر و بەرهەمهێنانی نەوت لە وێستگەیەكی سعودییە ڕاگیرا، نرخی غازیش لە ئەورووپا لەسەدا 50 بەرزبووەوە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆیش ڤیدیۆی بەئامانجگرتنی وێستگەیەكی پاڵاوتنی نەوت سەر بە كۆمپانیای ئارامكۆ-ی سعودییە بڵاوکرایەوە كە ئاگر و دوكەڵی لێ بەرز دەبێتەوە، هەروەها ئاژانسی رۆیتەرز ڕایگەیاند: بەهۆی هێرشەكەوە پاڵاوتگەكەی ئارامكۆ لە ناوچەی ڕەس تەنوورە لە سعودییە پەكی كەوتووە و داخراوە.
لەلایەكی دیكەوە كۆمەڵەی بۆرسەكانی لەندەن ڕایگەیاند، نرخی غازی سروشتیی بەریتانی بە ڕێژەی لەسەدا 42 و غازی سروشتیی ئەورووپی بە ڕێژەی لەسەدا 31 بەرز بووەتەوە، دواتریش ئاژانسی بلومبێرگ بڵاوی كردەوە، دوای ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غازی سرووشتیی شل لە قەتەڕ، نرخی غازی سرووشتی لە ئەورووپا بە ڕێژەی لەسەدا 50 بەرز بووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە