1 کاتژمێر پێش ئێستا
111 جار خوێنراوەتەوە
هەناردەی نەوتی عێراق گەیشتە ٣.٦ ملیۆن
سۆمۆ ئامارەکان بڵاو دەکاتەوە؛ هەناردەی نەوتی عێراق گەیشتە ٣.٦ ملیۆن و پشکی هەرێم زیاد دەکات.
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ڕایگەیاند، تێکڕای هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی شوباتدا گەیشتووەتە ٣.٦ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە بەشێکی هی هەرێمی کوردستانە و بڕیارە لە مانگی داهاتوودا ئەو پشکە زیاتر بکرێت.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لەو ڕێژەیەدا پشکی هەرێمی کوردستان نزیکەی ٢٠٠ هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، ئەمەش وەک بەشێک لە ڕێککەوتنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ بەردەوامیی هەناردەکردن.
بەرپرسەکەی سۆمۆ پێشبینیی کردووە، لە مانگی ئازاری داهاتوودا هەناردەی نەوتی کێڵگەکانی باکوور (هەرێم) بە ڕێژەی ١٠٪ زیاد بکات و بگاتە ٢٢٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
ئەم هەنگاوەی عێراق بۆ پارێزگاریکردنە لە پێگەی خۆی لە بازاڕەکانی وزەی جیهاندا، بەتایبەت لە سایەی بەردەوامیی داواکاریی زۆر لەسەر نەوتی خاو لەلایەن وڵاتانی ئاسیا و ئەورووپاوە.
زیادکردنی هەناردە دوای زنجیرەیەک لێکتێگەیشتن دێت لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان و حکومەتی فیدڕاڵ، کە ئامانج لێی دابینکردنی سیولەی پێویستە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی گشتیی وڵات و پشتیوانیکردنی داهاتەکان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە