2 کاتژمێر پێش ئێستا
129 جار خوێنراوەتەوە
قوباد تاڵه‌بانی: دڵنیام مووچه‌ی مانگه‌كانی 11و 12 نافه‌وتێت
په‌یام
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌ی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند، خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 نه‌فه‌وتێت.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند، "خه‌بات ئه‌كه‌ین، ئیش ئه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حه‌قه نه‌فه‌وتێت، دڵنیام نافه‌وتێت، ئه‌م پرۆسه‌یه پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه"
تاڵه‌بانی وتیشی، مانگانه لیستی مووچه له‌كاتی خۆیدا ده‌نێردرێت بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داهات كۆ ده‌كرێته‌وه و نه‌وتیش هه‌نارده ده‌كرێت، بۆیه پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە