09/12/2025
300 جار خوێنراوەتەوە
به‌هۆی دزه‌كردنی نه‌وت له بۆرییه‌كی گواستنه‌وه‌دا؛ عێراق به‌رهه‌مهێنانی له كێڵگه‌یه‌كی نه‌وت ڕاگرت
په‌یام
به‌هۆی دزه‌كردنی نه‌وت له بۆرییه‌كی گواستنه‌وه‌دا، عێراق به‌رهه‌مهێنانی له كێڵگه‌ی 'خۆرئاوای قورنه-2' ڕاگرت، كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كێڵگه‌كان و ڕۆژانه نزیكه‌ی 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
دوو به‌رپرسی كه‌رتی نه‌وتی عێراق به ئاژانسی ڕۆیته‌رزیان ڕاگه‌یاندووه كه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌ی "خۆرئاوای قورنه-2" به‌هۆی دزه‌كردن و لێچوونی نه‌وت له بۆریی هه‌نارده‌كردنی كێڵگه‌كه‌وه، به‌ته‌واوی ڕاگیراوه، كه ئه‌م كێڵگه‌یه كه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێڵگه نه‌وتییه‌كانی جیهان داده‌نرێت و ڕۆژانه نزیكه‌ی 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت، پشكی سه‌دا سفر و پۆینت پێنجی تێكڕای به‌رهه‌می جیهانی هه‌یه و ڕاگرتنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕی وزه ده‌بێت.
له ڕووی به‌ڕێوه‌بردنیشه‌وه، كۆمپانیای (لوك ئۆیل)ی ڕووسی كه خاوه‌ندارێتی زۆرینه‌ی پشكه‌كانی ئه‌م كێڵگه‌یه ده‌كات، به‌هۆی سزاكانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریكا و به‌ریتانیاوه ئه‌گه‌ری هه‌یه ده‌ستبه‌رداری پشكه‌كانی ببێت، له به‌رانبه‌ردا كۆمپانیای (ئێكسۆن مۆبیل)ی ئه‌مه‌ریكی هه‌وڵی شوێنگرتنه‌وه‌ی كۆمپانیا ڕووسییه‌كه ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌م كێڵگه ستراتیژییه بگرێته ئه‌ستۆ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە