5 کاتژمێر پێش ئێستا 134 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌حمه‌د؛ رزگاركه‌ره‌كه‌ی ئوسترالیا چۆن گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌و وڵاته‌؟


مامی ئەحمەد ئەلئەحمەد ئەوە کەسەی کە لە ئوستڕاڵیا لە کاتی هێرشەکەی سیدنی'دا بوێرانە دەستوەردانی کرد و گیانی چەندین کەسی ڕزگار کرد و بە هۆیەوە لەو وڵاتە بە پاڵەوان ڕاگەیاندراوە، لە ئیدلب'ەوە قسەی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو کرد.

محەمەد ئەلئەحمەد، رایگه‌یاندووه‌، لەو ڕەفتارەی ئەحمەد، خەڵکی سووریا دڵخۆشن و ئەوە بۆ گەلی سووریا و موسڵمانان جێی شانازییە.
محەمەد ئەلئەحمەد'ی مامی ئەحمەد ئەلئەحمەد لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، خۆشحاڵی خۆی بە هەڵسوکەوتی برازاکەی لە ئوستڕاڵیا نیشان دا.

ئەو وتی، برازاکەی لەدایکبووی ١٩٨١ە و کاتێک لە ساڵی ٢٠٠٧ لە زانکۆی حەلەب خوێندنی تەواو کردووە بەرەو ئوستڕاڵیا کۆچی کردووە و وتیشی: "گەیشتە ئوستڕاڵیا، مافی وڵاتیبوونی وەرگرت و ژیانی هاوبەشی پێکهێنا و بوو بە خاوەنی دوو منداڵ. لە کاتی هێرشەکەدا هیچ دوو دڵ نەبوو و بۆ ڕزگارکردنی گیانی مرۆڤەکان دەستبەجێ جووڵایەوە".
محەمەد ئەلئەحمەد وتی: "ئەو کردەوەیە بۆ خێزانەکەمان, گەلەکەمان و ڕیشەکەمان، کردەوەیەکی جێ شانازی بوو، ئەحمەد لەو کاتەدا بە بێ بیرکردنەوە لە شوناس، ئایین و هاووڵاتی وڵاتێکی دیاریکراو، تەنیا بیری لە ڕزگارکردنی مرۆڤەکان کردەوە".

ئەو وتیشی: ئەو کردەوەیەی برازاکەم، بەڕاستی کردەوەیەکی بوێرانە بوو.
محەمەد ئەلئەحمەد ڕاشیگەیاند، "دەستوەردانی ئەو و چەککردنی هێرشبەرەکە، تەنیا بۆ ڕزگارکردنی گیانی مرۆڤەکان بوو. ئەو کردەوەیە نەک تەنیا بۆ ئێمە بەڵکو بۆ هەموو جیهانی ئیسلامی و سووریاش، جێی شانازییە".

وتیشی: "زۆر کەس لەو ساتەدا نازانن کە پێویستە چی بکەن، بەڵام ئەوەی ئەحمەد کردی، کردەوەیەکی پاڵەوانانە بوو".
لەبارەی دۆخی تەندروستی ئەحمەدیشەوە، مامی وتی: "ئەحمەد ئێستا لە نەخۆشخانەیە بۆ نەشتەرگەری دیکە و دەرهێنانی فیشەکەکان. دۆخی تەندروستیشی جێگیرە".
ئەحمەد ئەلئەحمەد لە هێرشەکەی سیدنی کە بووە هۆی کوژرانی ١٥ کەس دەستوەردانی کرد و یەکێک لە هێرشبەرەکانی چەک کرد و بەو شێوەیە ڕێگری کرد لە کوژرانی خەڵکانێکی دیکە.



لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندی باڵای یه‌كێتی و پارتی له‌ كۆبوونه‌وه‌دان

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌حمه‌د؛ رزگاركه‌ره‌كه‌ی ئوسترالیا چۆن گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌و وڵاته‌؟

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەخشین ئاوی پاكی بەسەر ئەو ماڵانەدا دابەش كرد كە 13 ڕۆژە بێ ئاون

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ڕۆژهەڵات كەمپینێكی هاوكاری لە ڕێی بەخشینەوە بۆ زیانلێكەوتوانی چەمچەماڵ ڕاگەیەندرا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    تیمێکى تەندروستیی بەخشین لە چەمچەماڵ سەردانى هاوڵاتییان دەکەن و پشکنینیان بۆ دەکەن

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاستی ئاو لە گەرمیان بەرزبووەتەوە و داواى دروستکردنى پۆند و بەنداوى دیکە دەکرێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا.. مەهەپە لە بەڵێنەكانی پاشگەز دەبێتەوە و دژی خوێندنە بە زمانی كوردی

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەولێر.. دواى هەشت مانگ لە بێسەروشوێنبوونى، تەرمى مامۆستا ئاڤێستا دۆزرایەوە

سەرەتا