6 کاتژمێر پێش ئێستا
136 جار خوێنراوەتەوە
نۆ هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له شاری قودس دروست ده‌كرێت
قه‌واره‌ی زایۆنی پلانی هه‌یه نۆ هه‌زار یه‌كه‌ی جووله‌كه‌نشین له شاری قودسی پیرۆز دروست بكات.
پارێزگاكه له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه: "ده‌سه‌ڵاتدارانی داگیركه‌ر، پلانێكی مه‌ترسیداریان داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌زار یه‌كه‌ی جووله‌كه‌نشین له‌سه‌ر خاكی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی قودس و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری باكووری شاری قودس دروست بكه‌ن".
باسی له‌وه‌ش كردووه كه پلانه‌كه‌ی قه‌واره‌ی زایۆنی، پلانیكی مه‌ترسیداره و ده‌بێته مایه‌ی گۆڕینی دیموگرافیای نێوان قودس و ڕامه‌ڵڵا له كه‌ناری خۆراوا.
پارێزگای قودس ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه به‌م دواییانه وه‌زاره‌تی دارایی قه‌واره‌ی زایۆنی داوای له لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی ئیسرائیلی (كنێست) كردبوو، كه خه‌رجكردنی 16 ملیۆن شێكێل (كه ده‌كاته پێنج ملیۆن دۆلار) په‌سه‌ند بكات، ئه‌وه‌ش به بیانوی پاككردنه‌وه‌ی زه‌وییه پیسه‌كانی باكووری شاری قودس، به‌ڵام له ڕاستییدا، وه‌زاره‌تی دارایی قه‌واره‌كه هه‌وڵده‌دات له رێگای خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه‌وه، پڕۆژه‌ی دروستكردنی یه‌كه‌ی جووله‌كه‌نشینه‌كان له باكووری شاری قودس و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری جێبه‌جێ بكات.
پارێزگاكه‌ی فه‌ڵه‌ستینی داگیركراو ڕاشیگه‌یاندووه: دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی جووله‌كه‌نشینی دیكه ده‌بێته مایه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی باكووری شاری قودس له ناوچه‌كانی دیكه‌ی فه‌ڵه‌ستین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە