2 کاتژمێر پێش ئێستا
179 جار خوێنراوەتەوە
ئاستی ئاو لە گەرمیان بەرزبووەتەوە و داواى دروستکردنى پۆند و بەنداوى دیکە دەکرێت
پەیام
بەهۆی دوایین شەپۆلی بارانەوە ئاستی ئاوی پۆند و بەنداوەكانی گەرمیان بەرز بووەتەوە و ئەمەش دەكرێت چەندین سوودی گرنگی بۆ ناوچەكە هەبێت، لەوانە بۆ "پڕكردنەوەی ئاوی ژێر زەوی"، "ئاودێریی كشتوكاڵ" و "بوژانەوەی ژینگە و سروشتی ناوچەكە".
هاوكات هاووڵاتیان و جووتیاران ئەمە وەكو نیشانەیەكی دڵخۆشكەر دەبینن بۆ كۆتاییهێنان بە وشكەساڵی و دابینكردنی ئاوێكی زۆر بۆ ساڵی داهاتوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە