2 کاتژمێر پێش ئێستا
134 جار خوێنراوەتەوە
توركیا.. مەهەپە لە بەڵێنەكانی پاشگەز دەبێتەوە و دژی خوێندنە بە زمانی كوردی
پەیام
لە هەنگاوێكی چاوەڕواننەكراودا، پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی توركیا "مەهەپە" دژی داننان بە ناسنامەی كورد لە توركیا و بە فەرمیكردنی زمانی كوردی، دەوەستێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا، بەشێك لە ناوەڕۆكی ئەو راپۆرتە 120 لاپەڕەییەی مەهەپەی بڵاو كردووەتەوە، كە پێشكەشی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی توركیای كردووە و بۆچوونی خۆی لەبارەی پرسی چارەسەری و دەرەنجامەكانی لیژنەكەی پەرلەمانەوە خستووەتەڕوو.
بەپێی ڕاپۆرتەكە، مەهەپە پاشگەز بووەتەوە لەو بەڵێن و بانگەشانەی پێشتر لەبارەی پرۆسەكەوە دابوونی، تەنانەت پێشتر دەوڵەت باخچەلی بەڵێنی ئازادبوونی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی دابوو، بەڵام لە راپۆرتەكەدا هاتووە: سزادراوانی دۆسیەی تیرۆر كە سزاكەیان لە لەسێدارەدانەوە گۆڕاوە بۆ زیندانی هەتاهەتایی، ناتوانن لە مافی هیوا سوودمەند بن.
لە راپۆرتەكەدا دژایەتیی خوێندن بە زمانی كوردی كراوە و تیایدا هاتووە، تەنیا زمانی توركی لە توركیا زمانی فەرمی بێت و خوێندن بە زمانی دایك یەكڕیزیی نیشتیمانی تێك دەدات و ئەمەش قبوڵكراو نییە.
لە ڕاپۆرتەكەی مەهەپەدا ئەوە ڕەت كراوەتەوە لە دەستووری توركیادا گەلی كورد پەراوێزخرابێت، ڕاشیگەیاندووە: دەستوور هەموو ئەو كەسانەی لەسەر خاكی توركیا دەژین بە توركی داناون، كوردیش وەك بەشێك لە نەتەوەی تورك دانراوە و نابێ هیچ گۆڕانكارییەك لەمەدا بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە