2 کاتژمێر پێش ئێستا
12 جار خوێنراوەتەوە
هەولێر.. دواى هەشت مانگ لە بێسەروشوێنبوونى، تەرمى مامۆستا ئاڤێستا دۆزرایەوە
پەیام
ئەو تەرمەی دوێنێ یەكشەممە، لە نزیك بەنداوی بێخمە لە پارێزگای هەولێر دۆزراوەتەوە و تەرمی "مامۆستا ئاڤێستا یوسف"ە كە لە مانگی چواری ئەمساڵەوە بێسەروشوێنە.
بە گوێرەی زانیارییەكان و ئەو ڤیدیۆیانەی و بڵاو كراونەوە هەر زوو پێشبینی ئەوە كرا تەرمەكە مامۆستا ئاڤێستا یوسف بێت، بەر لەوەی دواتر لەلایەن پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا دووپات بكرێتەوە، بڕیاریشە دوای زیاتر لە هەشت مانگ لە چاوەڕوانی ئەمڕۆ تەرمەكەی بە خاك بسپێردرێت.
ئاڤێستا یوسفی تەمەن 27 ساڵ، پیشە مامۆستا، ڕۆژی 5ـی نیسانی 2025 لە سنووری قەزای مێرگەسور لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە هەوڵی ڕزگاركردنی براكەی لە خنكان كەوتە نێو ڕووباری تەنگاتوورەوە و دوێنێ، یەكشەممە تەرمەكەی دۆزرایەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە