4 کاتژمێر پێش ئێستا
138 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا له ساڵی داهاتوودا بڕی 901 ملیار دۆلاری بۆ بواری سهربازی و بهرگری تهرخانكردووه
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ٩٠١ ملیار دۆلاری وەک بوودجەی بەرگریی وڵاتەکەی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ پەسەند کرد
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لە چوارچێوەی یاسای ڕێگەپێدانی بەرگریی نیشتمانی، بوودجەی ساڵی ٢٠٢٦ی وڵاتەکەی بە بڕی ٩١٠ ملیار دۆلار پەسەند و ڕەوانەی کۆشکی سپی کرد.
پڕۆژە یاسای بوودجەی بەرگریی ئەمریکا بە دەنگی ٧٧ سیناتۆر بەرامبەر ٢٠ دەنگی نەیار، پەسەند کرا.
بەو پێیە گەڵاڵەی بوودجەی بەرگریی نیشتمانی ئەمریکا کە سێ هەزار و ٨٦ لاپەڕە لە خۆ دەگرێت، دوای پەسەند کردنی لە لایەن کۆنگرێس و پاشان ئەنجوومەنی پیرانەوە، بە مەبەستی واژووکردن لەسەری لە لایەن سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ'ەوە ڕەوانەی کۆشکی سپی کرا.
چاوەڕوان دەکرێت دۆناڵد ترەمپ بە زووترین کات پڕۆژەیاساکە واژوو بکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە