1 کاتژمێر پێش ئێستا 126 جار خوێنراوەتەوە

له‌ ساڵی ئاینده‌دا؛ ئه‌مریكا یاسایه‌كی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌ سووریا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌



یەکێک لە گرنگترین بەشەکانی پڕۆژە یاسای بوودجەی بەرگریی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٦، هەڵوەشاندنەوەی یاسای پاراستنی خەڵکی سڤیل لە سووریایە کە بە یاسای سزاکانی سێزار ناسراوە و لە ساڵی ٢٠١٩دا پەسەند کراوە. بە پێی گەڵاڵەی بوودجەی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٦، ئەو یاسایە بە فەرمی هەڵدەوەشێتەوە و سزاکان لەسەر سووریا لادەدرێت.

هەڵوەشانەوەی ئەو یاسایە ڕێگە خۆش دەکات بۆ گەڕاندنەوەی سەرمایە و وەبەرهێنان بۆ سووریا و یارمەتییەکانی بیانی بۆ ئەو وڵاتە لە چوارچێوەی پشتیوانییەکانی لە حکوومەتی نوێی سووریادا.

بوودجەی بەرگریی ئەمریکا هەروەها پشتیوانی تەواو لە ئیسرائیل دەکات بە تایبەتی لە دابینکردنی پرۆگرامەکانی بەرگریی مووشەکی وەک سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی گونبەزی پۆڵایین و فلاخن داود.

جگە لەوانە، بوودجەی بەرگریی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٦، ڕێگەپێدانی کەڵک وەرگرتن کە هێزی سەربازیی (Authorization for Use of Military Force) دژ بە عێراق لە ساڵانی ١٩٩١ و ٢٠٠٢ هەڵدەوەشێنێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 خولەک پێش ئێستا

    نەتەوە یەکگرتووەکان: بەھۆی بارانی ئەم دواییە ٥٥ ھەزار خێزان زیانیان بەرکەوتووە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ ساڵی ئاینده‌دا؛ ئه‌مریكا یاسایه‌كی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌ سووریا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    قه‌ته‌ر و ئه‌مریكا له‌باره‌ی قۆناغی دووه‌می ئاگربه‌ست وتووێژیان كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئاماده‌كاری بۆ هێرش بۆسه‌ر لوبنان ده‌كرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نۆ هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ شاری قودس دروست ده‌كرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گه‌مارۆ؛ ئاواره‌بوون؛ سه‌رما و باران بارین دۆخه‌كه‌ی قورستر كردووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بازرگان و كۆمپانیاكانی ئەمریكا چاویان بڕیوەتە قازانجی ئاوەدانكردنەوەی غـ.ەززە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئـ.یسرائیل دەیەوێت 9000 یەكەی جوولەكەنشین لە شاری قودس دروستبكات

سەرەتا