3 کاتژمێر پێش ئێستا
158 جار خوێنراوەتەوە
قهتهر و ئهمریكا لهبارهی قۆناغی دووهمی ئاگربهست وتووێژیان كرد
پهیام
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مارکۆ ڕۆبیۆ لە واشنتۆن پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی قەتەر و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی کرد، بۆ مهبهستی تاوتوێكردنی پرسی قۆناغی دووهەمی ئاگربەست لە غەززە.
دیداری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مارکۆ ڕۆبیۆ و هاوتا قەتەرییەکەی، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەڕێوەچوو.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، حەوتەمین کۆبوونەوەی دیالۆگی ستراتیژی نێوان دوو وڵات بەڕێوەچووە.
لە دیدارەکەدا لەسەر قوڵبوونەوەی هاوکارییەکان بە تایبەتی لە بواری ئامانجە هاوبەشەکانی ئابووری و ئاسایشی قسە کراوە و هەردوو لا جەختیان لەسەر هاوکارییە ستراتیژییەکان لەگەڵ یەکتر کردووەتەوە.
لە بەیاننامەکەدا هیچ ئاماژەیەک بە پرسی قۆناغی دووهەمی ئاگربەست لە غەززە نەکراوە بەڵام هاتووە: "وەزیر (ی دەرەوەی ئەمریکا) پێزانینی وڵاتەکەی بۆ ڕۆڵی قەتەر لە ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا دەربڕیوە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە