3 کاتژمێر پێش ئێستا
127 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا بودجه بۆ دهستهبهركردنی ئاسایش بۆ ئۆكرانیا دابین دهكات
یەکێک لە ڕەهەندەکانی بوودجەی بەرگریی ئەمریکا بە بڕی ٩٠١ ملیار دۆلار، گونجاندنی چەند بڕگەیەک بووە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی توانای بەرگریی وڵاتەکە لەگەڵ ئاستی توانای سەربازیی ڕووسیا و چین.
بە پێی ئەو بوودجەیە، ٤٠٠ ملیار دۆلار وەک یارمەتی دەستەبەری ئاسایش پێشکەش بە ئۆکرانیا دەکرێت لە چوارچێوەی جەنگەکەی لەگەڵ ڕووسیادا. ئەو بوودجەیە پێشکەشی ئەو کۆمپانیایانەش دەکرێت کە چەک و پێداویستی سەربازیی بۆ سوپای ئۆکرانیا دابین دەکەن.
جگە لەوە، بوودجەکە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هان دەدات کە ٧٦ هەزار سەرباز لەسەرانسەری جیهان بۆ وڵاتەکە نەکشێنێتەوە.
یاساکە هەروەها هەموو کۆمپانیاکانی ئەمریکا و هەر هاووڵاتییەکی ئەو وڵاتەش پابەند دەکات کە بۆ هەرچەشنە مامەڵەیەک لەگەڵ چین بە تایبەتی لە بواری تەکنۆلۆژیای هەستیاردا، ڕاپۆرتی پێویست بە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بدەن.
لە پڕۆژە یاسای بەرگریی ئەمریکادا یەک ملیار دۆلار بوودجە بۆ تایوان و ١.٥ ملیار دۆلاریش بوودجە بۆ فیلیپین وەک هاوپەیمانانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا تەرخان کراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە