2 کاتژمێر پێش ئێستا
137 جار خوێنراوەتەوە
سووریا.. شه‌ڕ وه‌ستاو دانووستان ده‌ستی پێ كردووه
په‌یام
دانوستان بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی حه‌له‌ب ده‌ستی پێ كردووه، هه‌ریه‌ك له حكومه‌تی دیمه‌شق و هه‌سه‌ده یه‌كتر به شكاندنی ئاگربه‌ست و ده‌ستپێشخه‌ریی له شه‌ڕ، تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، گرووپه‌كانی سه‌ر به حــكومه‌تی دیمه‌شق به‌ربه‌سته‌كانیان شكاندووه و به چه‌كی قورس و مامناوه‌ند هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌سقود و ئه‌شره‌فییه، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و خه‌ڵكی مه‌ده‌نییش ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه، به‌م هۆیه‌شه‌وه شه‌ڕ دروست بووه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری دیموكراتی له هه‌رێمی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕایگه‌یاندووه: ئه‌و هێرشانه له ئه‌ستۆی حكومه‌تی دیمه‌شقه و به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ده‌بێته هۆی دروستبوونی پشێوی و ناسه‌قامگیریی و شڵه‌ژانی دۆخی سووریا.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریا ڕایگه‌یاندووه، هه‌سه‌ده به‌شێوازی له‌ناكاو هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خاڵێكی سه‌ربازیی هێزه‌كانی ئاسایش و سوپا له گه‌ره‌كی ئه‌شره‌فیه و دواتر له شێخ مه‌سقوود، ڕاشیگه‌یاندووه: ئه‌وه‌ی هه‌سه‌ده ده‌یڵێت له‌باره‌ی هێرشی هێزه‌كانی سوپاوه ڕاست نییه و سوپا وه‌ڵامی هێرشی داوه‌ته‌وه.
هاوكات پارێزگاری حه‌له‌ب هه‌سه‌ده‌ی تۆمه‌تبار كردووه به‌وه‌ی به‌شێوازی هه‌ڕه‌مه‌كی بۆردومانی گه‌ڕه‌كه‌كانی حه‌له‌ب ده‌كه‌ن و، به مه‌به‌ست خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به هاوه‌ن و قه‌ناس به‌ئامانج ده‌گرن.
هه‌روه‌ها نوره‌دین ئه‌لبابا، وته‌بێی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سووریاش ڕایگه‌یاندووه: پێكهاته‌ی هه‌سه‌ده له‌سه‌دا 100 سووری نیه به‌ڵام دیمه‌شق كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ئاشتی و سووریی ته‌واو ده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كان له ئێواره‌وه هێزێكی زۆری ئه‌منی به‌ناو حه‌له‌بدا بڵاوه‌یان پێ كراوه، پێگه‌ی سووریا ئه‌لئان-یش ئاشكرای كردووه، دانوستان له‌نێوان حكومه‌تی سووریا و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به مه‌به‌ستی ئاگربه‌ست و ڕێككه‌وتن ده‌ستی پێ كردووه.
هه‌روه‌ها ئیداره‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریا ڕایگه‌یاند، فه‌رمانده‌یی ئه‌ركانی سوپا فه‌رمانی كردووه، به‌ئامانجگرتنی ئه‌و شوێنانه ڕابگرن كه هه‌سه‌ده ته‌قه و بۆردومانی لێوه ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە