3 کاتژمێر پێش ئێستا
111 جار خوێنراوەتەوە
به‌رپرسێك له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێویستی به ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌مریكایه
به‌رپرسێك له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاشكرای كرد كه هێزه شیعه‌كان ناسنامه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراقیان لا ڕوونه، به‌ڵام ده‌ستبه‌كاربوونی پێویستی به ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌مریكایه.
عه‌بدوڕه‌حمان جه‌زائیری سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی شه‌فه‌ق نیوز ئاشكرایكردووه كه هیچ یه‌كێك له كاندیده پێشنیاركراوه‌كانی چوارچێوه‌ی بۆ سه‌رۆكوه‌زیران كۆده‌نگییان له‌سه‌ر نییه، ڕوونیشیكرده‌وه كه هه‌ر هه‌وڵێك بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی ڕووبه‌ڕووی به‌ربه‌ستی گه‌وره ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئه‌نجومه‌نی باڵا كه به توندی دژی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ن له‌لایه‌ن سودانییه‌وه.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌ختی كرده‌وه كه ته‌نانه‌ت بژارده‌ی پێكهێنانی "حكومه‌تی ڕزگاری"یش چاره‌سه‌ر نییه و سه‌ركه‌وتوو نابێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران پێویستی به كه‌سایه‌تییه‌ك هه‌یه كه ڕه‌زامه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی له‌سه‌ر بێت، به‌تایبه‌تی ڕه‌زامه‌ندیی لایه‌نی ئه‌مریكی، چونكه به‌بێ گڵۆپی سه‌وزی واشنتۆن پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت سه‌ر ناگرێت.
ئه‌م زانیاریه له كاتێكدایه كه محه‌مه‌د شیاع سودانی سووره له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته، به‌ڵام نوری مالیكی به توندی ڕكابه‌ری ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە