2 کاتژمێر پێش ئێستا
41 جار خوێنراوەتەوە
بەمەبەستى دیاریكردنی كاندید بۆ سەرۆکى پەرلەمان، سوننەكان جارێكی دیكە كۆدەبنەوە
پەیام
ئەنجومەنی سیاسی نیشتیمانی كە هێز و هاوپەیمانییە سوننییەكان لە خۆ دەگرێت، دوای نەگەیشتنیان بە دیارییكردنی كاندیدێك بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانى عێراق، دەڵێن: بەردەوام دەبین لە گفتوگۆ و سبەی جارێكی دیكە كۆ دەبینەوە.
كۆبوونەوەكەی شەوی ڕابردووی هێز و هاوپەیمانییە سوننییەكان لە بارەگای سابیت عەباسی، سەرۆكی هاوپەیمانی "حەسم" لە بەغداد و بە ئامادەبوونی سەركردەی لایەنە پێكهێنەرەكانی ئەنجومەنی سیاسی نیشتیمانی بەڕێوە چوو.
لە دوای كۆبوونەوەكە ڕاگەیەنراوێكیان بڵاو كردەوە كە تێیدا جەخت لە "گرنگیی یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و جێگرەكانی كرایەوە پێش ئەو وادەیەی سەرۆككۆمار بۆ دانیشتنی ئەنجوومەن دیاریكردووە كە 29ی ئەم مانگەیە".
كۆبوونەوەكە ڕایگەیاند: بۆ گەیشتن بە ئەنجامی كۆتایی لە وتوێژەكان بەردەوام دەبین و بەو هۆیەوە سبەی ئەم هەفتەیە كۆبوونەوەیەكی دیكە ئەنجام دەدەین.
ڕاگەیەنراوەكە دەری دەخات لایەن و هاوپەیمانییە سوننییەكان لەسەر دیارییكردنی كاندیدێك ڕێك نەكەوتوون، سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە هەفتەیەكە گفتوگۆكان چڕ كراونەتەوە.
هاوكات هاوپەیمانی "عەزم" بە سەرۆكایەتی موسەنا سامەڕائی ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەم كۆبوونەوانە هەوڵێكی جددین بۆ ئەوەی لایەنە سوننەكان بە یەكدەنگی و كاندیدێكی دیارییكراوەوە بچنە نێو دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە