2 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
عێراق: بۆ قەرەبووی زیانلێكەوتووانی لافاوەکەى چەمچەماڵ چاوەڕێی لیستی زیانەكانین
پەیام
وەزارەتی كۆچ چاوەڕێی لیستی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی قەزای چەمچەماڵ دەكات بۆ قەرەبووكردنەوەیان.
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی 9ی كانوونی دووەم لە چەمچەماڵ و هەرێم، چاوەڕێی لیستی كۆتایی زیانەكانن.
عەلی جەهانگیر، وتەبێژی وەزارەت ئاماژەی بەوە كرد، بەشێك لە قەرەبووەكان لەلایەن ئەوان و بەشەكەی تری لەلایەن لیژنەی باڵای فیدراڵییەوە دەبێت.
لافاوەكە 3 قوربانی و یەك بێسەروشوێنی لێكەوتەوە، هاوكات كۆمیسیۆنی چەمچەماڵ لە ڕێگەی ئەپڵیكەیشنێكەوە خەریكی تۆماركردنی زیانلێكەوتووانە تاوەكو زیاتر لە 7 ملیار دیناری هاوكارییەكان بەپێی سێ ئاست (ماڵ، دووكان، ئۆتۆمبێل) دابەش بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە