2 کاتژمێر پێش ئێستا 35 جار خوێنراوەتەوە

بەغدا.. جارێکى دیکە شیعەكان بۆ تاوتوێکردنى پۆستى سەرۆكوەزیران كۆدەبنەوە

پەیام

دوای چەندین كۆبوونەوە هێشتا لایەنە شیعییەكانی عێراق لەسەر دیاریكردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕێنەكەوتوون و بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە بۆ هەمان پرس كۆببنەوە.

میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە سەركردە شیعییەكان لە ماڵی مالیكی كۆ دەبنەوە و پرسی سەرەكیش قسە كردنە لەسەر پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق و دیاریكردنی كاندیدێك بۆ ئەو پۆستە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان سەركردە شیعییەكانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی دەیانەوێت پێش وادەی دانیشتنی پەرلەمان، لەسەر دیاریكردنی ناوێك وەك كاندیدی سەرۆكوەزیران ڕێبكەون و، ئەمڕۆش لە ماڵی مالیكی بە وردی لەسەر ئەو خاڵە گفتوگۆ دەكرێت.

بەپێی ئەوەی بڵاو كراوەتەوە، هێشتا لە نێو لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ناكۆكی قووڵ لەسەر دیاریكردنی كەسێك وەك كاندیدی سەرۆكوەزیران هەیە و، لە دۆخی ڕێكنەكەوتندا بە دەنگدان لە ناوخۆیاندا كەسێك بۆ پۆستە باڵاكەی عێراق هەڵدەبژێرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێردەی ترەمپ لە عێراق: چەكداماڵین دەبێت هەمەلایەن و پابەندكەربێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەغدا.. جارێکى دیکە شیعەكان بۆ تاوتوێکردنى پۆستى سەرۆكوەزیران كۆدەبنەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئامادەكارییەكان بۆ دانیشتنی یەكەمی پەرلەمانی عێراق تەواو كران

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەمەبەستى دیاریكردنی كاندید بۆ سەرۆکى پەرلەمان، سوننەكان جارێكی دیكە كۆدەبنەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: بۆ قەرەبووی زیانلێكەوتووانی لافاوەکەى چەمچەماڵ چاوەڕێی لیستی زیانەكانین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆبوونەوەی سوننەكان بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستى سەرۆكی پەرلەمانى عێراق دواخرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا ده‌سه‌ڵاتی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی له‌ عێراق هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. فۆڕمێك بۆ مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ده‌رچووی به‌شه‌ پزیشكییه‌كان بڵاو كرایه‌وه‌

سەرەتا