2 کاتژمێر پێش ئێستا
123 جار خوێنراوەتەوە
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراقی: پێویسته له یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌ماندا سه‌رۆكه‌كه‌ی هه‌ڵبژێردرێت
سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی له عێراق ده‌ڵێت، پێویسته له یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراقدا سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان هه‌ڵببژێردرێن.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دادوه‌ر فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه پیپَشوازیی له عامر فایز، ئه‌ندامی هه‌ڵبژێدراو بۆ په‌له‌مانی عێراقی كردووه كه هاوكات به‌ته‌مه‌نترین كاندیدی هه‌ڵبژێردراوه و سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات كه بڕیاره 29 ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه بچێت.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، فایه‌ق زێدان جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، ڕێز له ده‌قه ده‌ستوورییه‌كان بگیرێت و وه‌ك خۆیان جێبه‌جێیان بكرێت، هه‌ر لێكدانه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ش بۆ ده‌قه‌كانی ده‌ستوور بێ بنه‌مایه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێرقا ڕاشیگه‌یاندووه: مادده‌كانی 54 و 55 له ده‌ستووری عێراق به ڕوونی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه پێویسته سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی، له دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌ماندا هه‌ڵببژێردرێن. هه‌ر لێكدانه‌وه‌یه‌كیش له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه سه‌رپێچیكردنی ده‌ستوورییه و ده‌رگا بۆ سه‌رپێچیی دیكه ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها په‌رچ بۆ پێكهێنانی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن له واده‌ی خۆیاندا دروست ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە