2 کاتژمێر پێش ئێستا
127 جار خوێنراوەتەوە
به‌شێك له گرووپه میلیشیاكانی عێراق هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه
هادی عامری ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵناوه‌شێته‌وه، به‌ڵام پێویسته چه‌ك ته‌نیا له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت.
دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شاندی پارتی كه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق و دابه‌شكردنی پۆسته‌كان سه‌ردانیان كردبوو، هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح، ڕایگه‌یاند: دیاریكردنی كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران بابه‌تێكی تایبه‌ته به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به زوویی بگه‌نه ڕێگه‌چاره‌یه‌ك.
عامری ده‌ڵێت: پێویسته سیمای حكومه‌تی داهاتووی عێراق به‌جۆرێك بێت هه‌مووان تێیدا به‌شداربن و به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرن. ڕاشیگه‌یاند: پێویسته په‌رله‌مان و حكومه‌ت له واده‌ی ده‌ستووریی خۆیاندا پێك بهێنرێن و هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان نییه جگه له‌وه‌ی فشار له خۆمان بكه‌ین و ڕێز له واده ده‌ستوورییه‌كان بگرین و پێیانه‌وه پابه‌ند بین.
له‌باره‌ی داماڵینی چه‌ك له گرووپه چه‌كداره‌كانی شیعه‌وه، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح ڕایگه‌یاند: ئه‌و بانگه‌شانه‌ی باس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن ته‌نیا ده‌نگۆن و ڕاست نیین، به‌ڵام پێویسته چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت. ئه‌مه‌ش بڕیارێكی عێراقییه و لایه‌ن و هێزه سیاسییه‌كانی عێراق بڕیاری له‌باره‌وه ده‌ده‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە