2 کاتژمێر پێش ئێستا 116 جار خوێنراوەتەوە

سلێمانی.. خواست لەسەر كارەبا بەرێژەی 42% كەمیكردووە

په‌یام

بەپێی داتاكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵ و گەیاندنی كارەبای سڵیمانی، لەماوەی ساڵێكدا لە دوای جێبەجێكردنی (پرۆژەی رووناكی) خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بە ڕێژەی (42%) كەمیكردوه‌.
ئەندازیار غالب محمد بەڕێوەبەری كۆنترۆڵ و گەیاندنی كارەبای سلێمانی رایگەیاندووه‌" لە مانگی 12ی ساڵی 2024، خواست له‌سه‌ر بەكارهێنانی كارەبا بەتێكڕایی (1912) مێگاوات بووە و لە مانگەكەدا بەتێكڕایی (8:31) كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتیان دراوە.
راشیگەیاند" ئەمساڵ دوای جێبەجێكردنی (پرۆژەی رووناكی) لە مانگی 12 خواست لەسەر بەكارهێنانی كاره‌با بەبەراورد بە ساڵی رابردوو دابەزیوە بۆ (1107 مێگاوات )، بەوەش خواست لەسەر كارەبا بەرێژەی (42%) كەمیكردوە، جگە لەو شوێنانەی لەچوارچێوەی پرۆژەی رووناكی بوون بە بەرده‌وام لەم مانگەدا بەتێكڕایی (14) كاتژمێر كارەبایان هەبووە.
سەبارەت بە هۆكاری كەمبوونەوەی خواست روونیكردەوە كە" لە ئێستادا هاوڵاتیان زۆر هۆشیارانە و بەرپرسیارانەتر كارەبا بەكاردەهێنن بۆیە خواست كەمیكردوە، هەروەها كە كارەبا بەردەوام بێت، سیستم و تۆڕی كارەبا سەقامگیرتر دەبێت و خواست كەم دەبێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    "رۆژنامه‌نووسێك له‌سه‌ر سكاڵای مه‌لا یاسین ده‌ستگیركرا"

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. خواست لەسەر كارەبا بەرێژەی 42% كەمیكردووە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌مساڵدا نزیكه‌ی 300 هه‌زار ئۆتۆمبێل هاورده‌ كراون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێنجشه‌ممه‌ پشووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حەلەب.. سوپای سووریا و هەسەدە یەكتر بە دەستپێشخەریی شەڕ تۆمەتبار دەكەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی داكۆكیكار لە مافی مامۆستایان داوای دابەشكردنی مووچەکانى (10و 11و 12) دەکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا.. شاندی دەمپارتی و سەرۆكی جەهەپە جەختیان لە پڕۆسەی ئاشتی كردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

سەرەتا