2 کاتژمێر پێش ئێستا
157 جار خوێنراوەتەوە
شه‌ش ڕۆژ كات ماوه و هێشتا سوننه‌كان له‌سه‌ر دیاریكردنی كاندیدێك ڕێكنه‌كه‌وتوون
دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق ته‌نیا شه‌ش ڕۆژی ماوه و تا ئێستا سوننه‌كان له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕێك نه‌كه‌وتوون.
دوێنێ شه‌و ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی نیشتیمانی كه له لایه‌نه سوننه‌كانی عێراق پێكهاتووه كۆبوونه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان باسیان له‌وه ده‌كرد كۆبوونه‌وه‌كه یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت و تیایدا كاندیدیی هاوبه‌شی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش كۆبوونه‌وه‌كه به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی هات و لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی نیشتیمانی، لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك میكانیزمی گونجاو ڕێككه‌وتوون كه كارئاسانی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه ده‌كات و بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا جارێكی دیكه كۆ ببنه‌وه و به فه‌رمی بڕیار له‌سه‌ر دیاریكردنی كاندیدی هاوبه‌ش بده‌ن.
ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه سوننه‌كان له كاتێكدایه ته‌نیا شه‌ش ڕۆژی ماوه بۆ یه‌كه‌م دانبیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه له‌لایه‌ن سه‌رۆككۆماره‌وه رۆژی دووشه‌ممه 29 ی مانگی بۆ دیاری كراوه.
به‌پێی زانیارییه میدیاییه‌كان جگه له‌وه‌ی لایه‌نه سوننه‌كان له‌نێوان خۆیاندا ناكۆكن، هاوكات به‌شێك له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و پارتی دیموكراتی كوردستانیش ده‌ستێوه‌ردانیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدێك به ویستی ئه‌وان بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كلا بكرێته‌وه. ئه‌مه‌ش هێنده‌ی دیكه گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی قورس كردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە