1 کاتژمێر پێش ئێستا 108 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی گرفتێكەوە لە بەرهەمهێنان كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا كەم بووەتەوە

پەیام 

وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر، بەرهەمهێنانی كارەبا 1000 مێگاوات كەمی كردووە و كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا بە هاوبەشان كەم بووەتەوە.

وەزارەت لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە: "بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە لە كێڵگەی كۆڕمۆڕ بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا گاز كەمی كردووە و بووەتە هۆی كەمبوونەوەی بڕی هەزار مێگاوات كارەبا."

بەپێی زانیارییەكانی پەیام، كێشەكە لە كۆمپرێسەرەكانی ناردنی غاز بۆ وێستگەكان دروست بووە، ئەمەش وای كردووە لە ڕۆژی چوارشەممەوە لە هەندێك گەڕەكی هەولێر پێدانی كارەبا 3 بۆ 12 كاتژمێر كەم ببێتەوە. 

بەپێی زانیارییەكان، بە گشتی ڕۆژانە شەش كاتژمێر كارەبا لەسەر ئاستی هەرێم كەم دەبێتەوە، بەڵام كاریگەرییەكەی لە ناوچەیەك بۆ ناوچەیەكی دیكە جیاوازە و لە هەندێك شوێن دەگاتە 12 كاتژمێر.

ئەم كورتهێنانە لەكاتێكدایە پێشتر بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر ڕایگەیاندبوو كە بەهۆی كێشەی تەكنیكی، غازی دابینكراو بە بڕی 600 مێگاوات كورتهێنانی هەبووە، بەڵام ئێستا بڕەكە گەیشتووەتە هەزار مێگاوات.

لە ئێستادا هەردوو وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لەگەڵ تیمەكانی دانەغاز لە هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە و ئاساییكردنەوەی بارودۆخەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی گرفتێكەوە لە بەرهەمهێنان كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا كەم بووەتەوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    نزیكه‌ی 16 هه‌زار زیانلێكه‌وتووی لافاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له‌ هاوكارییه‌كانی ئه‌ورووپا سوودمه‌ند ده‌بن

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌رێمی كوردستان: له‌ شه‌ش مانگی ڕابردوودا ده‌یان بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستگیركراون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    "رۆژنامه‌نووسێك له‌سه‌ر سكاڵای مه‌لا یاسین ده‌ستگیركرا"

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی.. خواست لەسەر كارەبا بەرێژەی 42% كەمیكردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    له‌مساڵدا نزیكه‌ی 300 هه‌زار ئۆتۆمبێل هاورده‌ كراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێنجشه‌ممه‌ پشووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حەلەب.. سوپای سووریا و هەسەدە یەكتر بە دەستپێشخەریی شەڕ تۆمەتبار دەكەن

سەرەتا